نه‌جمه‌دین كه‌ریم: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك گوێ به‌ په‌رله‌مانی عێراق ناده‌ین و ئاڵای كوردستان هه‌ر به‌ به‌رزی ده‌مێنێته‌وه‌.

خواكوڕك

پارێزگاری كه‌ركوك له‌ وه‌ڵامی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا، ئه‌مڕۆ بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕیاگه‌یاند” دڵنیابن ئه‌و ئاڵایه‌ هه‌ر به‌ به‌رزی ده‌مێنێته‌وه‌، داناگیرێت.

(د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری كه‌ركوك سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری داگرتنی ئاڵای كوردستان له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ ڕایگه‌یاند”ئیمه‌ ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه‌ پێوه‌ی پابه‌ند نابین به‌ هیچ جۆرێك، به‌ پێی زانیارییه‌كانی ئێمه‌ ئه‌م بڕیاره‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ نیزامی ناوخۆی په‌رله‌مان بوونی نه‌بووه‌، هاوكات بڕیاره‌كه‌ یاسایی نیه‌ و پێی مولزه‌م نین و نابین، ئێمه‌ ده‌ستور له‌گه‌ڵمانه‌، په‌رله‌مان حه‌قی ئه‌وه‌ی نیه‌ ئاڵا به‌ كورد دابگرێت له‌ كه‌ركوك،ئیمه‌ له‌ سه‌رتاوه‌ زانیمان كێشه‌ ڕه‌نگه‌ درووست ببێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و په‌رله‌مانه‌كه‌ی به‌ڵام حه‌ق به‌ ئێمه‌یه‌ و لێی په‌شیمان نین، له‌ ڕووی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، پێچه‌وانه‌ بوو ، له‌ ڕووی ده‌ستوریشه‌وه‌ ئه‌م بڕیاره‌ نایاساییه‌.

Back to top button