بە فەرمانی مەسرور بارزانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ جێبەجێ دەكرێت
بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە گوژمەی 114 ملیار دینار پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە و كاركردن تێیدا بەردەوامە، كە بەخێرایی و بە باشی كارەكانی بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی 10ی 2024، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، كە “بەپێی راپۆرتێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە رۆژی دەستبەكاربوونی پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ لە 12/8/2024 تاوەكو ئێستا، كاركردن لە پڕۆژەكەدا زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت بە جۆرێك كە كاری رووپێوی بە رێژەی 90% تەواو كراوە و پشكنینی خاك بە رێژەی 100% تەواو كراوە. هەروەها دیزاینی هەردوو حەوزی ئاغجەلەر و تەكیە و كۆنكرێتكردنی بناغەی شیشداری حەوزی 1000م3ی ئاغجەلەر تەواو بوون. بەستنی شیشكاری حەوزی 1000م3 ئاغجەلەر تەواو بووە و ئێستا ئامادەكراوە بۆ كۆنكرێتكردن، هەڵكەندن و كۆنكرێتكردنی حەوزی تەكیە تەواو بووە و هەڵكەندنی حەوزی 15000م3 دەستیپێكردووە و دیزاینی 28كم لە هێڵی ناقلی ئاو لە قۆناغی كاركردندایە.”
هەر بە “بەگوێرەی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ كە سەرپەرشتی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەكات، كاركردن لەو پڕۆژەیەدا بەشێوەیەكی گشتی، زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ ئەوەشدا حكومەتی هەرێمی كوردستان جدییە لە تەواوكردنی پڕۆژەكە لە وادەی خۆیدا بۆ ئەوەی دانیشتووانی سنووری چەمچەماڵ و دەوروبەری كە ساڵانێكە گرفتی كەمئاویان هەیە، لەو كێشە لەمێژینەیە رزگاریان ببێت و بە یەكجاری گرفتی كەمئاویان چارەسەر دەبێت.”
باسی لەوەش كردووە، كە “پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ، پرۆژەیەكی ستراتیژی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی لە چەمچەماڵ و دەوروبەری، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دروست دەكرێت و گرێبەستەكەی رۆژی دووشهممه 24ی 6ی 2024، له وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار لهلایهن ساسان عەونی، وهزیری شارهوانی و گهشتوگوزار و كۆمپانیای هابیكا واژوو كرا، دواتر لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە فەرمانگەیەكی ئەندازیاری بۆ جێبەجێكردنی كارەكانی پرۆژەكە دامەزرێندرا.”
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، “پڕۆژەی (دیزاین و جێبەجێكردن و كارپێكردن – ئاوی گۆپتەپە چەمچەماڵ)، گوژمەكەی (114,099,000,580) دینارە و لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دابین دەكرێت، ماوەی تەواوبوونی 720 رۆژی بۆ دیاریكراوە، لە رۆژی 12ی 8ی 2024، دەستبەكارەكانی كراوە و لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ سەرپەرشتی جێبەجێكردنی دەكرێت.”
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، روونیشیکردووەتەوە، كە “ئەو پڕۆژەیە ئاوی خاوێن دەگەیەنێتە شاری چەمچەماڵ و ناحیە و گوندەكانی دەوروبەری، توانای بهرههمهێنانی 3400م3 ئاوی خواردنهوهی له یهك كاتژمێردا ههیه و زیاتر له 480 ههزار كهسیش لێی سوودمهند دهبن و كاریگهری راستهوخۆی لهسهر گهڕاندنهوهی رێژهیهكی زۆر ئاو بۆ شاری سلێمانی له پڕۆژهی ئاوی دوكان بۆ سلێمانی دهبێت.”
ئەوەش باس كراوە، كە “پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ چەندین پێكهاتەی گرنگی هەیە، لەوانە، ئاو لەسەر زێی بچووك لە شارەدێی گۆپتەپە وەردەگرێت و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ پاڵاوگەكانی پڕۆژەكە و پاشان بەسەر هاوبەشانی ئاودا دابەشی دەكات. هەروەها ژووری پەمپی ناوەند لە دووری 5كم لە گۆپتەپە.
یەكەی پاككەرەوەی ئاو و ژووری پەمپی (1) لە شارەدێی ئاغجەلەر لەگەڵ حەوزی كۆنكرێتی 1000م3 لە شارەدێی ئاغجەلەر و ژووری پەمپی 2 لە گوندی قشڵاخ و حەوزی 5000م3 لە تەكیە و هێڵی ناقلی ئاو بە تیرەی 900ملم لە گوندی گۆپتەپە تا چەمچەماڵ بە درێژی 57كم. هێڵی گوێزەرەوەی كارەبا 33kv لە ئاغجەلەر بۆ گۆپتەپە و لە ئاغجەلەر بۆ تەكیە بە درێژی 28كم لەگەڵ گۆڕەڕی كارەبا و چەندین تایبەتمەندی دیكەی پێشكەوتوو كە لە پڕۆژەكەدا جێبەجێ دەكرێن.”