سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات
رۆژی سێشەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2024، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز د. محەممەد ئەلحەسسان نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە د. محەمەد ئەلحەسسان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرک و کاری تازەی دا.
هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و هەڕەشەکانی بەردەم سەقامگیری عێراق و ناوچەکە و رۆڵی یونامی لە چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدیهاتنی سەقامگیری ئاڵوگۆڕ کرا.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەروەها هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێویستی بەڕێوەچوونی لە کەشێکی ئارام و شەفاف تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.