سعوودیە: كوردستان دەتوانێت سەربەخۆی رابگەێنێت و پارێزگاریشی لێ بكات

خواكوڕك

رۆژنامەكانی سعودیا بلاویان كردەوە، عەبدوڵا بن عەبدولعەزیز بن محەمەد ئەلڕەبیعە، ڕاوێژکاری دیوانی شاهانەی سعوودیە، ئەوەی ڕوون کردووەتەوە کە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و دیداری لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانێکی سەرکەوتوو بووە و دوایین بارودۆخی ناوچەکە و شەڕی دوو ساڵی ڕابردووی هەرێمی کوردستان لە دژی تیرۆریستان و لەخۆوەگرتنی ملیۆنان ئاوارە تاوتوێ کراوە”.

ڕۆژنامەی عوکازی سعوودی بڵاوی كردۆتەوەراوێژكاری دیوانی شاهانەی سعوودیە جەختی لەسەر پشتوانی خۆی بۆ سەربەخۆی كوردستان پێشانداوە، ئاشكراشی كردووە، کە کوردستان توانایەکی زۆری لە بوارەکانی ئابووری، ڕۆشنبیری، سیاسی و سەربازیدا هەیە کە وایکردووە ئێران و تورکیا لە سێ دەیەی ڕابردوودا نەیانتوانیوە بەسەریدا زاڵ بن، ئەو توانایانە بۆ سەربەخۆیی کوردستان پشتیوانن و دەبنە هۆکارێک بۆ پاراستنی سەقامگیریی تەواو”.

 

هەر لەچوار چێوەی سەردانەكەی بۆ كوردستان و گۆڕانكاری لە روئیای سیاسی سعودیا بەرامبەر بە كوردستان ئەو رۆژنامەیە ئەوەشی ئاشكرا كردووە لە زاری راوێژكارەكە، كە کوردستان دەتوانێت بەرژەوەندییەکانی خۆی بە شێوەیەکی سەربەخۆ دابین بکات و سەرەڕای هەڕەشەی مەترسیدار لەلایەن وڵاتانی دراوسێ، بەڵام وەک ناوچەیەکی بەهێز بوونی دەبێت. ئەوەشی گوتووە: شا سەلمان عەبدولعەزیز، جەخت لە پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ سەربەخۆیی کوردستان دووپات دەکاتەوە، لەپاڵ ویستی خۆی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندیی سعوودیە لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە سەرجەم کاروبار و بوارەکاندا”.

لەبەرامبەردا میدیاكانی ئێران لەسەر ئەو قسانەی راوێژكاری شاهانەی سعوودیە، هاتوونەتە سەر خەت و بەدووفاقێ و پیلانگێری ئەو وڵاتە دژی كۆماری ئیسلامی ئێران پێناسەیان كردووە، ئەمە لەكاتێكدایە، ڕاوێژکاری شاهانەی سعوودیە لە سەرەتای مانگی ئاداری ڕابردوودا سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و لە ڕۆژی 6/3/2017 دیداری لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە.

Back to top button