پەكەكە 15 كەس لە شنگال دەكوژێت

خواكوڕك 

تەواوی ئەو ناوچانەی كە بەخۆێنی پێشمەرگە رزگار كراوە، بێ كێشە و گرفتە، ئەمە قسە فەرماندەیەكی پێشمەرگەی كوردستان و دەلێت، تەنها ئەو شوێنانە بۆتە كێشە و ئاستەنگی بۆ ئاسایش ناوچەكە دروست دەكرێت، پەكەكەیە، دەلێت تەنها لە شنگال تا ئێستا 15 كەسی بێ تاوان كە سەرقاڵی كاری رۆژانەی خۆیان بوونە، كەوتوونەتە بۆسەی پەكەكە و گوژراون”.

لیوا هاشم سیته‌یی فه‌رمانده‌ی لیوای هه‌شتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ سنووری ڕۆژئاوای دیجله‌ بە میدیاكانی راگەیاندووە،  په‌كه‌كه‌ ڕێگره‌ له‌ ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخی ئاسایشی ناوچه‌ی شنگال و ده‌ڵێت، له‌ ره‌بیعه‌ و زومار تا كه‌ركووك و خانه‌قین ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ تیرۆریستان ڕزگار كراونه‌ته‌وه‌، هیچ كێشه‌یه‌كی تێدا ڕووی نه‌داوه‌، به‌ڵام له‌و شوێنانه‌ی په‌كه‌كه‌ی لێیه‌ له‌ شنگال تا ئێسته‌ 15 كه‌سی بێ گوناهـ كوژراون و ڕفێنراون هەروەها دەلێت، بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی شه‌نگال و سنوونێ و خانه‌سۆر و كێشه‌ی زۆری بۆ ناوچه‌كه‌ دروست كردووه‌ و ئه‌وان ڕێگرن له‌وه‌ی ئارامی و ئاسایشی ته‌واو بۆ ئه‌و ناوچانه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌.

هەر لەبارەی جموجۆڵەكانی پەكەكە لەشنگال و ناوچەكە ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە دەلێت،په‌كه‌كه‌ سنووری واڵا كردووه‌، ئۆتۆمبێلێك ئاودیوی خاكی كوردستان و شنگال ده‌بێ، هیچ ژماره‌یه‌كی پێوه‌ نییه‌، یه‌كێكی تر ئاودیو ده‌بێ تابلۆی حه‌سه‌كه‌یه‌ و ئه‌وه‌ی تر هی شوێنه‌كانی تری سووریایه‌، هه‌موو كه‌لوپه‌لێك دێته‌ ناوچه‌كه‌ و مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێ و دۆخی ته‌ناهیی ناوچه‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ كۆنتڕۆڵ ناكرێت.

 

Back to top button