پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو گەیشتە هەولێر

پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو گەیشتە عەنکاوە و بە تەواوبوونی %60ی ئاوی هەولێر دابین دەکات.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند : “کارکردن لە پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر بەردەوامە و بەشێکی زۆى بۆڕیی پرۆژەکە خراوەتە ژێر زەوی و لە ئیستادا گەیشتۆتە قەزایی عەنکاوە، ئەو پڕۆژەیە کە لە %60ی ئاوی هەولێر دابین دەکات تاوەکو 30 ساڵی داهاتوو کۆتایی بە کێشەی کەمئاوی دەهێنێت.”

راشیگەیاند: “پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر، بەتەواوبوونى ڕۆژانە 480 هەزار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی بۆ هاووڵاتییان دابین دەکات و لەماوەی یەک کاتژمێردا نزیکەی 20 هەزار مەتر سێجا ئاو فلتەر دەکات کە بۆ خواردنەوە بشێت، ئەو ڕێژەیەش دەکاتە کۆی هەموو ئەو ئاوەی لە هەرسێ پرۆژەی ئیفراز و کۆی ئەو بیرانەی ئاو بۆ هەولێر دابین دەکەن.”

پارێزگاری هەولێر ئاماژەشی بەوە شداوە کە کۆگاکانی دابەشکردنی ئاو لەو پڕۆژەیەدا، بە چوار بۆڕی گەورە دەگەینرێتە شاری هەولێر بەمجۆرە:

بۆڕی یەکەم، 1200 ملیمەتر ئاو لە سێبیرانەوە دەگوازێتەوە و بە شەقامی 150 مەتریدا تێدەپەڕێت تا ڕێگای کۆیە، لەو ئاڕاستەیە ژمارەیەک لقی لێدەبێتەوە کە ئاو دەگوازنەوە بۆ ‘سێبیران ، شێخەشل، گەزنە، بەحرکە، پیرزین، شاوێس’.

بۆڕی دووەم، لە نزیک فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە دێتە ناوشار، تا دەگاتە شەقامی بەحرکە و ئاو بۆ گەڕەکەکانی ئەم سنورە دابین دەکات.

بۆڕی سێیەم، 1200 ملیمەتر ئاو لە دەرەوەی شەقامی 120 مەتریەوە دەگوازێتەوە بۆ ناوچەکانی ‘مامزاوە، قەتەوی، ژیان، تۆبزاوە ئەحمەد، دارەتوو، بنەسلاوە، هەشتی حەسارۆک و کەسنەزان.

بۆڕی چوارەم، لەناوەوەی شەقامی 120 مەتریەوە ئاو دەگوزێتەوە بۆ گەڕەکەکانی 32ی پارک، شادی، بەهاری نوێ، بەهاری کۆن، کوردستان، کرێکاران، نێرگز.

Back to top button