لە هەولێر بە نەشتەرگەری توانای بیستن بۆ منداڵێكی 3 ساڵان گەڕێنرایەوە
لە نەخۆشخانەی رزگاری لە شاری هەولێر لە رێگەی نەشتەرگەرییەوە توانرا توانای بیستن بۆ منداڵێكی نابیستی تەمەن 3 ساڵان بگەڕێنرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر باسی نەشتەرگەرییەكەی كرد و رایگەیاند : لەلایەن ستافێكی پزیشكی كارامە لە بەشی نەشتەرگەری چاندنی لوولپێچ (Cochlear Implant) لە بەشی قورگ و لووت و گوێ لە نەخۆشخانەی رزگاری ئەنجامدرا.
راشیگەیاندووە: نەشتەرگەرییەكە بۆ منداڵێكی تەمەن 3 ساڵەی نابیست ئەنجامدرا.
ئاماژەی بەوەش دا كە نەشتەرگەرییەكە بەسەركەوتوویی ئەنجامدرا و توانرا توانای بیستن بۆ منداڵەكە بگەڕێنرێتەوە.
نەشتەرگەری چاندنی لوولپێچ بۆ کەسانی نا بیست ئەنجام دەدرێت و لە ڕێگەی ئەو نەشتەرگەرییەوە دەتوانرێت توانای بیستنیان بۆ نەخۆش بگەڕێنرێتەوە.