7 ساڵ بەسەر داستانی سحێلا و مەحموودیە تێپەڕدەبێت
داستانی سحێلا داستانێكی تر بوو لەو سەركەوتنە پر گەوهەرانەی كورد و كوردستان و پێشمەرگە كە لە 26ی ئۆكتۆبەری 2017 شكستێك بەسەر دوژمنان و داگیركاران هات لەپێناو مانەوەی گەلێك بە خۆنەچەمێنی و پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان.
لە داستانی سحێلاش هەروەك داستانی پردێ، دوژمن خۆی نەگرت و شكا و چەما و خۆی لەبەرامبەر ئازایی و نەبەردیی پێشمەرگە نەگرت .
بە ڕابەرایەتی و سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆك بارزانی، گەلی كورد مێژووی خۆنەچەماندنی خستە نێو خەباتی فیداكاریی خۆیەوە و داستانی سحێلا بە فەرماندەیی فەرماندەی دوژمنبەزێنی هەرە بەتوانا، جەنابی مەنسوور بارزانی بوو، ئەو لەوێ بە هەموو پێشمەرگەكانی گوت: خوێنی من لە هی ئێوە عەزیزتر نییە، گەر دوژمن لێرە دەرباز ببێت، مان و نەمانی ئێمەیە.
ئیتر كە بڕیاری مان و نەمان درا، لەوێش پێشمەرگە بە داستان وەڵامی دوژمن و خیانەتكارانی دایەوە، دەرسێكی وایان دا بە دوژمن و خیانەتكاران كە ئیتر بۆ جارێكی تر بیر لە هێرش بۆ سەر كوردستان نەكەنەوە.