واللە ما اعرف !

نیازحاجی
(ئاڵا تاڵەبانی) لە وەڵامدا گوتی( واللە ما اعرف) ، تکایە یەکێک فێری بکات چونکە ئەو سەرۆکی فڕاکسیۆنە و هیچی لێ نازانێت ،،،،،
(واللە ما اعرف ) ، ئەوە وەڵامی (ئاڵا تاڵەبانی)سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکێتی بوو بۆ پرسیاری پێشکەشکاری بەرنامەیەکی کەناڵێکی عەرەبی عێراقی کاتێک لە (ئاڵا تاڵەبانی) پرسی ::
باشە تۆ دەنگت بە یاسای (حەشدی شەعبی) دا ، بڕیار بوو ئەوانیش دەنگ بە بودجەی هێزەکانی پێشمەرگە بدەن لە یاسای بودجەی ئەمساڵ ، کەچی ئەوان وایان نەکرد، پێشکەشکارەکە لە (ئاڵا تاڵەبانی) پرسی ” بۆچی ئەوان دەنگیان پێ نەدا”؟
لەوەڵامدا (ئاڵا تاڵەبانی) بە سەرسوڕمانەوە گوتی (واللە ما اعرف)!
لە دیمانەیەکی تردا پێش چەند رۆژێک ئاڵا تاڵەبانی دەڵێت “مالکی زعیم وأنا متحالف ویاە”!
بینیمان لە ۲٠۱۷/٤/۱ ئەو هاوپەیمانەی (ئاڵا تاڵەبانی) چۆن دەنگی بە داگرتنی ئاڵای کوردستان دا لە کەرکوک ، بۆ ئەم جارە دەبێ وەڵامی (ئاڵا تاڵەبانی) چی بێ (هی تعرف لو هم ما تعرف)؟! ،،،
هەر لەو دیمانەیەدا (ئاڵا تاڵەبانی) دەڵێت “ئێمە لەگەڵ ئەوەین نەوتی کەرکوک لە ژێر دەستی کوردستان بێتە دەرەوە و بگەڕێتەوە ژێر دەستی بەغدا ، خۆزگە دەخوازم (علی ئەدیب) سەرکردەی شیعەکان لە پەڕلەمانی عێراقیش هەمان هەڵوێستی هەبێ” !!!
ببینن چ جۆرە کەسانێک نوێنەرایەتی کورد دەکەن لە بەغدا ، پێش ئەوەی کەرکوکیەکان (كە دەنگیان بە ئاڵا تاڵەبانی دا ببێتە نوێنەریان لە پەڕلەمانی عێراق) لێپرسیەنەوە لە ئاڵا تاڵەبانی بکەن ، کاتی ئەوە هاتووە و پێویستە یەکێتی خۆی لێپرسینەوە لە سەرۆکی فراکسیۆنەکەیان بکات کە ئەو هەڵوێستانەی لە پای چیە ، بۆ وا کەوتۆتە سەنگەری نەیارانی کوردەوە؟ .
ئاخر ئەوەی (ئاڵا تاڵەبانی) لە بەغدا دەیکات لە دژی کورد ، نەیارانی کورد نایکەن ،،،،،
هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی ، ئەمڕۆ (۲٠۱۷/٤/۲) بە سەرپەرشتی (سەرۆک بارزانی) کۆبوونەوە ، تەواوی خەڵکی کوردستان ئومێدیان لەسەر ئەو کۆبونەوەیە هەڵچنیوە ، ببینن چۆن( ئاڵا تاڵەبانی ) وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی، لە چەند رۆژی داهاتوودا دیسانەوە دێتەوە سەر تەلەفزیۆن و لە کەناڵێکی عەرەبی لێدوانی ئیستفیفزازی لە دژی پارتی و لە دژی ئەو نزیکبونەوەیە دەدات و سەرکردایەتی یەکێتی دیسانەوە بۆ جارێکی ئیحراج دەکاتەوە .
تەنها (ئاڵا تاڵەبانی) ئەو کارە ناکات ، بەڵکو چەند سەرکردیەکی تری یەکێتیش، هەرجارەی کە پارتی و یەکێتی لەیەکتری نزیکدەبنەوە ، هەوڵ دەدەن شکست بەو لەیەکتر نزیکبونەوانە بهێنن و کار دەکەن تا هەوڵەکانی یەکریزی و هاوهەڵوێستی سەرنەگرێت .
کاتی ئەوە هاتووە، سەرکردایەتی یەکێتی ئەو دەنگە نەشازانە دەمکوت بکات ، چیتر ڕێگا نەدات ئەو جۆرە کەسانە بە ویست و حەزی نەیارانی کورد، لێدوان بدەن و هەڵوێست نابەجێ بنوێنن .
بۆ لەمەودوا کەرکوکیەکان ئاڵای کوردستان هەڵدەدەن ، خەڵکی کەرکوک چیتر پێویستیان بە (هەردوو) ئاڵاکەی عێراق نیە !
۲٠۱۷/٤/۲

Back to top button