ئەحمەد جەربا: پارتی لە هەڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستاندا سەرکەوتنێکی گەورەی به دهست هێناوه
سەرۆکی رەوتی غەد لە سووریا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردن و سەرکەوتنی پارتی لە سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ ههینی، 25ـی تشرینی یهكهمی 2024، ئەحمەد جەربا، سەرۆکی رەوتی غەد لە سووریا لە پۆستێکیدا کە لەسەر پلاتفۆڕمی (ئێکس) بڵاویکردووەتەوە، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردن و سەرکەوتنی پارتی لە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان و مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان كردووه و لە پیرۆزباییەکەدا هاتووە: “سەرەڕای هێرشەکان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەکیدا، پارتی لەم هەڵبژاردنەدا سەرکەوتنێکی گەورەی به دهست هێناوه، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە خەڵکی کوردستان خەڵکانێکی رەسەنن و متمانەیەکی بەرزیان بە سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان هەیە.”
هەروەها جەربا له پهیامهكهیدا ئاماژهی بهوهكردووه، لە کاتێکدا ناوچەکە بە خوێنرێژی و دۆخێکی شەڕانگێزیدا تێدەپەڕێت، گرنگە خەڵکی کوردستان روویان لە سندووقەکانی دەنگدان کردووە و دوور لە گرژی و ئاڵۆزی، زمانی لۆژیکیان بۆ هەڵبژاردنی لایەنە کاریگەرەکان لە گۆڕەپانی سیاسییدا هەڵبژاردووە.