د. ئیبراهیم مه‌نده‌لاوی: یه‌كێتی لە هێنانی ئاوارەكانی لوبنان بۆ سنووری خانەقین بەشدارە
هێنانی ئاواره‌ی عەرەبی لوبنانی بۆ ناوچەكانی سنووری ماددەی 140ی مەترسییە لەسەر داهاتووی ناوچە کوردستانییەکان و یەكێتی رەزامەندی لەسەر ئەو هەنگاوە داوە.
چەند رۆژێكە ژمارەیەكی زۆر ئاوارەی لوبنانی بردراونەتە شاری خانەقین لە سنووری پارێزگای دیالە كە ناوچەیەكی كوردستانیە و چاوەڕوان دەكرێت لە داهاتوودا بەشێك لەو ئاوارانەی لوبنان ببرێنە پارێزگای كەركووك و بۆ ئەمەش پێشتر رێبوار تەها، پارێزگاری كەركووك (بەپێی رێككەوتنێكی نێوان یەكێتی و میلیشـ*ـیاكان و عەرەبە شۆڤێنییەكانی كەركووك لە پۆستەكەدایە) بە فەرمی رایگەیاندووە كە ئامادەكاری بۆ پێشوازیكردن لەو ئاوارانە دەكەن.
لەو بارەیەوە د. ئیبراهیم مەندەلاوی، مامۆستای زانكۆ رایگەیاند: “یه‌كێتی له كه‌ركووك و خانه‌قین هیچ ده‌سه‌ڵاتی نه‌ماوه، ناچار ده‌ستی كردووه به ملكه‌چكردن بۆ هێنانی ئاواره‌ی لوبنان بۆ ئه‌و شوێنانه، یه‌كێتی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌بووه و رازی بووه به‌وه، له كه‌ركووك و خانه‌قین ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه حه*شدی شه*عبییه، پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه، كه یه‌كێتی بۆچی سەبارەت بەو پرسە بێ هه‌ڵوێسته؟“
ئاماژەی بەوەش كردووە، كە یەكێتی دەستی كردووە بە یارییەكی مەترسیدار و كارئاسانی بۆ پرۆسەی تەعریبكردنی كوردستان دەكات، هەروەها هاوكاری ئەو میلیشیایانە دەكات كە دژی كوردستانن تاوەكوو لە پارێزگاكانی كەركووك و نەینەوا گەشە بكەن لەسەر حیسابی كورد و كوردستان.
راشیگەیاند: ”ده‌بێ یه‌كێتییه‌كان بپرسن ئه‌مه چییه؟ ئه‌و ئاوارانه‌ش كه هاتوون له لوبنانه‌وه بۆ عێراق، بۆ زانیاریتان بەشێكیان له مه‌نده‌لییش دانراون، به‌تایبه‌ت له ناحیه‌ی قازانییه، كه میلیشیاكان بە بەرچاوی یەكێتی ئەم هەموو ئاوارە لوبنانییەیان هێناوە و یەكێتیش هیچ هەڵوێستێكی نەبووە.“
مەندەلاوی پێیوایە: ”یه‌كێتی نه‌ك گرفتی نییه ئاواره‌ی عه‌ره‌ب بچنە ناوچەكانی سنووری ماددەی 140، بەڵكوو ئامادەیە بیانبات بۆ سلێمانییش، چونكە یەكێتی هیچ هەڵوێستێكی بەرامبەر بە تەعریبكردنی كوردستان نیە، نەك هەر ئەوە بەڵكو یارمەتیدەریشە.“