رەنگی تەكسی كوردستان لە عێراق جیادەكرێتەوە

خواكوڕك

لەهەرێمی كوردستان پرۆژەیەكی رادەستی وەزارەتی ناوەخۆی كراوە، بۆ گۆڕینی رەنگی تەكسی لەكوردستاندا و لەوبارەیەوەش بەرێوەبەری گشتی گواتسنەوەی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە،بۆ رێكخستنی كاری تەكسییەكانی هەرێمی كوردستان ‌و لێدانی شریت ‌و كۆد‌ ‌و لۆگۆی تایبەت لەهەر تەكسییەك، چاوەڕێی وەڵامی وەزارەتی دارایی ‌و ناوخۆ دەكەن، تاوەكو لەو كارەدا ببنە هاوكاریان ‌و گوتی “دوای ئەوەی وەڵامی ئەو دوو وەزارەتەمان وەرگرت، دەستبەكار دەبین”.

سەڵاح جەوهەر بەرێوەبەری گشتی گواستنەوەی هەرێمی كوردستان بەرووداوی راگەیاندووە، بۆ جیاكردنەوەی تەكسی ناو شارەكان رەنگی ئەو لۆگۆ ‌و شریتە كە لە تەكسییەكان دەدرێت، لەسەر داواكاریی شارەكان خۆیان بەم جۆرە دەبێت، رەنگی لۆگۆی تەكسیەكانی هەولێر سوور ‌و سلێمانی شین ‌و دهۆك رەش هەروەها دەلێت كارمان بۆ رێکخستنی كاركردنی تەكسییەكان لەهەرێمی كوردستان کردووە، بەو جۆرەی هەر تەكسییەك لە كوردستان كار بكات، دەبێت چەند مەرجێك جێبەجێ‌ بكات، لەوانە شریتێكی فسفۆڕی بۆ ناسینەوە لەهەر دوو لای ئۆتۆمبێلەكە دەدرێت، هاوكات لۆگۆیەك لە پێشی ئۆتۆمبێلەكەی دەدرێت، لەگەڵ ئارمێك كە كۆدێكی لەسەر دەبێت بۆ ناسینەوەی ئۆتۆمبێلەكە”.

هەروەها جەوهەر دەشلێت، بەشێوەیەكی گشتی رەنگی لۆگۆ ‌و شریتی تەكسیەكانی دەرەوەی شارەكان، قاوەیی دەبێت ‌و گوتیشی “تەكسی دەرەوەی شارەكان بەوە جیا دەكرێنەوە لەسەر لۆگۆ ‌و شریتەكان، ناوی شارەكان دەنوسرێ‌، لە پارێزگای دهۆكیش ناوەكە بەشێوەزاری كرمانجی سەروو دەنووسرێ‌، لەبارەی تێچووی پارەی ئەو كارە گوتی “بۆ دابینكردنی ئەو پێداویستیانە ‌و لێدانی لە ئۆتۆمبێلە تەكسییەكان ، بڕە پارەیەكی رەمزی لە شۆفێران وەردەگیرێ‌، بەڵام ناتوانم بڕی ئەو پارەیە ئاشكرا بكەم”.

Back to top button