نازم هەركی بۆ ئارێز عەبدوڵڵا: نەك خۆتان، باوك و باپیرانیشتان بە خەونی وەستاندنی پارتییەوە چوونە گۆڕەوە
ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی، نووسینێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا بانگەشەی ئەوەی كردووە و تێیدا چەندان داتا و زانیاریی درۆ و ناڕاستی لەبارەی پارتییەوە بڵاو كردووەتەوە.
نازم هەرکی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی رایگەیاند: بەڵێ پارتی براوەی یەکەم و سەرەکیی هەڵبژاردنە، ئهوهی یەكێتی بهتهمای بوو نهك دەستیان نهكهوت، بگره ئێستا دەبێ شەڕ لهگهڵ نهوهی نوێ بكات لەسەر ئەوەی كامیان دووەمە؟ بەڵام پارتی هاوشانی ئەو حزبانە نییه و تەنیا دەنگەكانی پارتی لە دهۆك بەقەد هەموو دەنگی یەكێتییە.
ڕوونیشی كردەوە: وێڕای هەوڵدان دیزاینی پێشوەختەی هەڵبژاردن كە بۆ بەرژەوەندیی حیزبەكەی كاك ئارێز دانرابوو، وێڕای ئەو هەموو پێشێلكاری و هەڕەشەكردن و پارەبەخشینەوە و پشتیوانی ئەو هەموو میلیشیا دژ بە كوردستانە بۆ ئەوەی یەكێتی دەنگی زۆر ببێت، كەچی هێشتا شكستیان هێنا و دەنگەكانیان نەگەیشتە نیوەی دەنگی پارتی، بۆیە كەسانی وەك ئارێز عەبدوڵا لەجیاتی ئەوەی بە خۆیان و حزبەكەیاندا بچنەوە و بزانن هۆكار چییە كە رۆژ لە رۆژ لە پاش دەدەن، هاتوون تەحلیل و تەئویل بۆ پارتی دەكەن لە كاتێكدا پارتی زیاتر لە 800 هەزار دەنگی هێناوە.
نازم هەركی بە ئارێز عەبدوڵای گوت: با راشكاو بین، ئەو دەنگانەی ئێوە هێناوتانە، دەنگی ساختە و موزەیەفە، دەنگی بەزۆر سەپێنراوی میلیشیاکانی بەغدایە. ئەو كۆتایانەشی كە ئێوە دڵتان پێی خۆشە و بە میلیشیاكەی رەیان كلدانیتان بەخشیوە، ئازایەتیی ئێوە نییە و میلیشیاكان بۆیان دابین كردوون و پاداشتی جاشایەتییە. تەنانەت سیستەمی هەڵبژاردنیان بۆ ئێوە گۆڕی لە کاتێکدا لە دهۆک نرخی کورسی 23 هەزار بوو، كەچی لە سلێمانی حەڤدە هەزار بوو، تەنیا بۆ ئەوەی یەكێتی كورسیی زیاتر ببات، سەرەڕای هەموو ئەو دیاریانەش كە میلیشیاکانی بەغدا پێشکەشی ئێوەیان کرد، کەچی پارتی دوو هێندەی ئێوە دەنگی هێنا، چۆن ڕووتان دێ بەم حاڵەوە قسە بكەن؟
لە كۆتاییشدا دڵنیایی بە ئارێز عەبدوڵا و هەموو نەیارانی پارتی دا و گوتی: دڵنیا بن ئەو خەونە نەزۆکەتان نایەتە دی کە پارتی لە خزمەتكردن و بەرگریكردن لە كوردستان بوەستێنن، وەک چۆن باوک و باپیرانتان بەو خەونە سەریان نایەوە، ئێوەش ئەو خەونە دەبەنە گۆڕ.