وەزارەتی دارایی و ئابووری: هەرکەس بایۆمەتری نەبێت مووچەکەی لەلایەن بەغداوە رادەگیرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووریی: هەرکەس بایۆمەتری نەبێت مووچەکەی لەلایەن بەغداوە دوای 20 ی 11 ی مقنگی داهاتوو ڕادەگیرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە “لەسەر بنەمای ئەو ڕێکكەوتن و لێکگەیشتنانەی لەنێوان وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بابەتی چارەکردنی کێشە هونەریەکانی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاتووەتە ئاراوە، پێویستە:
1- هەموو ئەو مووچەخۆر و فەرمانبەر و خانەنشین و خاوەن پێداویستی تایبەت و وارسی شەهیدانەی تا ئێستا ( upn ) یان نییە و خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار نەکردووە، پێویستە تا 20-11-2024 خۆیان تۆمار بکەن.
2- بڕیاری خۆتۆمارکردن لە سیستەمی بایۆمەتی هەموو ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانە دەگرێتەوە کە بەهۆکاری جیاواز لەدەرەوەی وڵاتن یان مۆڵەتی بێمووچە و خوێندن و هتد..
3- هەر کەسێک مووچەخۆری حکومەتی هەرێم بێت و تا 20-11-2024، کۆدی بایۆمەتری نەبێت، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە مووچەکەی ڕادەگیرێت و خۆی بەرپرسیار دەبێت.”