پارتی و یەكێتی بەیەكەوە لەگەڵ تەواوی حزبەكان بەرەو سەربەخۆی كوردستان هەنگاو دەنێن

خواكوڕك

لە راگەیاندراوێكی هاوبەشی یەكێتی و پارتی دا كە ئەمرۆ 2ی 4ی 2017 لەمیانی كۆبوونەوەی هاوبەش بەسەرۆكایەتی مەسعود بارزانی دا هاتووە پارتی و یەكێتی زۆر بە وردی و هەمەلایەنە ئەم بابەتەی تاوتوێ كرد و لە ڕوانگەی دڵسۆزی و بەخەمەوەبوونی چارەی خۆنووسینی گەلی كوردستان و پەیوەندی نێوان عێراق و كوردستان و دوورخستنەوەی مەترسییەكانی كە پێشینەی هەبووە لە نێوانیاندا، كە لەڕووی سیاسی و ئابووری و سەربازییەوە بە سوودی عێراق و كوردستان نەبووە، جگە لەوەی مافی گەلی كوردستانە شێوازی چۆنییەتی ژیانی سیاسی و ئیداریی خۆی دیاری بكات لە ڕیفراندۆم و قەوارەی دەوڵەتێكی سەربەخۆییدا.

لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆك مەسعود بارزانی چەند تەوەرێك خرایە بەرباس و گفتوگۆكردن سەبارەت بە ڕیفراندۆم و كەركووك و بارودۆخی ناوخۆی كوردستان

مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی باسیان لە تەوەری ڕیفراندۆم لە كوردستان بۆ سەربەخۆیی كردووە و  لەراگەیاندراوەكەدا هاتووە، كۆبوونەوە زۆر بە وردی و هەمەلایەنە ئەم بابەتەی تاوتوێ كرد و لە ڕوانگەی دڵسۆزی و بەخەمەوەبوونی چارەی خۆنووسینی گەلی كوردستان و پەیوەندی نێوان عێراق و كوردستان و دوورخستنەوەی مەترسییەكانی كە پێشینەی هەبووە لە نێوانیاندا، كە لەڕووی سیاسی و ئابووری و سەربازییەوە بە سوودی عێراق و كوردستان نەبووە، جگە لەوەی مافی گەلی كوردستانە شێوازی چۆنییەتی ژیانی سیاسی و ئیداریی خۆی دیاری بكات لە ڕیفراندۆم و قەوارەی دەوڵەتێكی سەربەخۆییدا. بۆیە هەردوولا بەیەكەوە بڕیاریاندا ئەم بابەتە وەكوو بابەتێكی نەتەوەیی و نیشتیمانی پێكەوە و وەك یەك بۆچوون كاری جددیی بۆ بكرێت، هەردوولا لە ڕێگەی لیژنەیەكی هاوبەش ئەم بابەتە لەگەڵ لایەنە سیاسی و نەتەوەییەكانی كوردستان گفتوگۆی لەسەر بكەن بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش لەپێناو دیاریكردنی كات و میكانیزمی چۆنییەتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم.

لە تەوەرێكی تر دا كۆبوونەوە باسی لە كەركووك و بڕیاری ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بۆ هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەسەر  فەرمانگە فەرمییەكانی كەركووك كردووە، تێیدا هاتووە،  هەردوولا بڕوایان وایە كە حكوومەتی عێراق چەندین ساڵە خۆی دەدزێتەوە لە جێبەجێكردنی ماددەی 140ـی دەستووری عێراق بۆیە چۆن حكوومەتی عێراق مافی هەیە ئاڵای لە كەركووك هەبێت بە هەمانشێوەیش كوردستانیش مافی هەڵكردنی ئاڵای هەیە چونكە لە دەستوور بە ڕوونی ئاماژە بە كەركووك و چەند شوێنی دیكە كراوە كە ناوچەی كێشە لەسەرن ، كەواتە بۆ كوردستانیش هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك یاسایی و دەستوورییە.
بارودۆخی ناوەخۆی كوردستان و چارەسەری كێشەكانی تەوەری سێهەمی كۆبوونەوە بووە،وەك لەراگەیاندراوەكەدا هاتووە،  هەردوولا جەخت لە یەكهەڵوێستی بۆ پەلەكردن لە چارەسەری كێشە سیاسی و یاسایی و ئابوورییەكان دەكەنەوە، هەروەكوو هاوڕا و هاوكاریش دەبن بۆ چارەسەركردنی گرفت و ئاستەنگەكانی سەر ڕێگەی خەڵكی كوردستان بە گشتی و حكوومەتی هەرێم بە تایبەتی بۆ زاڵبوون بەسەر قەیرانەكاندا.

Back to top button