پێشەوا هەورامانی: پاشەکشێ لە پرۆژەی هەژماری من نییە

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت : حکومەتی ڕژدە لەسەر شەفافییەتی دارایی و ڕێگریکردن لە گەندەڵی بۆیە پاشەکشێ لە هەژماری من ناکات.

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی پرۆژەی هەژماری من بڵاو کردووەتەوە و رایگەیاند : هەژماری من ناوی بانک نییە، بەڵکو چەپکێک بانکن لەناو پرۆژەیەکدا بەناوی هەژماری من،کە ئامانج لێی ئەوەیە فەرمانبەران لە ڕێگای بانک موچە وەربگرن.

راشیگەیاند: ئەم تەوزیحە بۆ هەندێک بەرپرسە کەدژی ئەم پڕۆژەیەن و لێی تێنەگەیشتوون تائێستاو پێیان وایە هەژماری من ناوی بانکێکە.

دەشڵێت: هەژماری من واتە حزورت هەبێت لەکاتی وەرگرتنی موچەکەت و بە گوش پارە وەرنەگری بەناوی چەکداری وەهمی، هەژماری من واتە هەموو کەس پارەی دیاربێت،بۆ زیاد دەبێت؟لەکوێ دێت؟چۆن دێت؟ دەڵێت: هەژماری من واتە ڕێگری لە هەڕەشەی موچە بڕین لەکاتی دەنگدان.

ئاماژەی بەوە کردووە، هەژماری من واتە ڕێگری لەشاردنەوەی ئەو پارانەیە کە بەقاچاخی و هەموو ڕێگەیەکی دیکەی نایاسایی هەندێک کەس پەیدای دەکەن، دەڵێت: ئەو بانکانەی بەشدارن لە هەژماری من یان لە داهاتوو بەشدار دەبن دەبێت تۆمەتی پارە سپیکردنەوەیان لەسەر نەبێت و لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا نەخرابنە لیستی ڕەش و هەریەکەو بەڕێژەیەک دەتوانن بەشداربن لە بەبانکیکردنی موچەی فەرمانبەران بۆ ئەوەی قۆرخکاری ڕونەدات.

هەروەها دەڵێت: ئەو وڵاتانەی کە بانگەشەی شەفافییەت دەکەن یەکەم بابەت شانازی پێدەکەن بونی سیستەمێکی بانکی شەفاف و کەم خەوشە.

هەورامانی دەشڵێت: پاشەکشێ لەم پڕۆژەیەدا نییەو حکومەتی هەرێمی کوردستان سورە لەسەر شەفافییەتی دارایی وڕێگریکردن لە گەندەڵی دارایی.

Back to top button