لەسەر بڕیاری سەرۆک وەزیران ڕسوماتی تۆمارکردنی خانوبەرە کەمکرایەوە
لە نووسراوێکی فەرمیدا، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، بڕیاری کەمکردنەوەی ڕسوماتی تۆمارکردنی خانوبەرە جێ بەجێ دەکرێت.
لەسەر ڕاسپاردەی نووسینگەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەمەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتییان لە کاتی تۆمارکردنی خانوبەرە، بڕیادراوە ئەم خاڵانە جیبەجێ بکرێت:-
1-بەپێی ماددەی37ـی ڕسوماتی پول ژمارە 71ـی ساڵی 2012ـی هەموارکراو ڕێژەی 1% کە لە خەمڵاندنی موڵک وەردەگیرێت، بکرێت بە ڕسوماتی پولی ‘مەقتوع’ کە تەنها 1000 دینار بێت.
2-ڕسوماتی تۆمارکردنی موڵک بە ڕێژەی 2% وەردەگیرێت، بەپێی ماددەی 48 لە یاسای ڕسوماتی دادییەکان ژمارە 114ـی ساڵی 1981 بەشێوەیەک هەژماردەکرێت کە 2% ڕسومات وەربگیرێت لە 50% لە خەملاندنی موڵک.
3-بەپێی هەردووخاڵی 1 و2ـی سەرەوە پێویستە ڕسوماتی تۆمارکردنی موڵک کە بەڕێژەی 3% وەرەدەگیرێت، دابەزێندرێت بۆ ڕێژەی 1% لە خەملاندنی موڵک.