کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند و پارتی بە 39 کورسی بووە یەکەم

عومەر ئەحمەد سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بەر لە ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، داواکارە لە هەموو لایەنە بەشداربووەکانی هەڵبژاردن پابەندی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن.

ڕاشیگەیاند، کۆمیسیۆن بە شەفافانە پرۆسەکەی بەڕێوەبردووە و سوپای کارمەندان و هێزە ئەمنییەکان و تەواوی دەنگدەران کرد. هەروا پیرۆزبایی لە لیست براوەکان و کاندیدە دەرچووەکانی کرد.

هاوکات ئاماژەی بە سەرکەوتوویی پرۆسەکە کرد و گوتی: زیاتر لە هەزار چاودێر و ڕێکخراویی بیانی لەگەڵ زیاتر لە هەزار چاودێری ناوخۆیی ئامادەی چاودێری کردنی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردن بوون.

ئاماژەشیدا هەموو ئەو سکاڵایانەی تۆمارکراوبوون لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمیسیان پێداچوونەوەیان پێداکراوە.

لە بازنەی سلێمانی 626224 دەنگ دروست هەبووە، کۆی کورسییەکانی بازنەکە 38 کورسییە کە 25ی بۆ پیاوان و 11ی بۆ ئافرەتان و دوو کورسیشی بۆ پێکهاتەکانەی تورکمان و کریستیانە و دەنگ و کورسییەکان بەمشێوەیە:

· لیستی 190 پارتی دیموکراتی کوردستان 57659 دەنگ – 3 کورسی

· لیستی 129 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 257359 دەنگ – 15 کورسی

· لیستی 157 جووڵانەوەی نەوەی نوێ 136447 دەنگ – 8 کورسی

· لیستی 148 یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان 42807 دەنگ – 3 کورسی

· لیستی 161 ڕەوتی هەڵوێست 29416 دەنگ – 2 کورسی

· لیستی 147 کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 36707 دەنگ – 2 کورسی

· لیستی 169 بەرەی گەل 20355 دەنگ – 1 کورسی

· لیستی 114 بزووتنەوەی گۆڕان 9736 – 1 کورسی

· لیستی 133 هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان 8399 دەنگ – 1 کورسی

· ژمارەی کاندید 207 دانا ئامانج نجیب شەمعون پێکهاتەی کریستیان

· ژمارەی کاندید 228 نەجدەت نووری محەممەد عەرەب پێکهاتەی تورکمان

بازنەی هەولێر 669,273 دەنگی دروست هەبووە، کۆی کورسییەکانی بازنەکە 34 کورسییە کە 22ی بۆ پیاوان و 10ی بۆ ئافرەتان و دوو کورسیشی بۆ پێکهاتەکانەی تورکمان و کریستیانە و دەنگ و کورسییەکان بەمشێوەیە:

· لیستی 190 پارتی دیموکراتی کوردستان 347,786 دەنگ – 17 کورسی

· لیستی 129 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 111,102 دەنگ – 6 کورسی

· لیستی 157 جووڵانەوەی نەوەی نوێ 104,222 دەنگ – 5 کورسی

· لیستی 148 یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان24,178 دەنگ – 1 کورسی

· لیستی 161 ڕەوتی هەڵوێست 16,871دەنگ – 1 کورسی

· لیستی 147 کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 20,265 دەنگ – 1 کورسی

· لیستی 169 بەرەی گەل 9,776 دەنگ – 1 کورسی

· ژمارەی کاندید 229 ڕامی نووری عودیش دانیال 6753 دەنگ کورسی پێکهاتەی کریستیان

· ژمارەی کاندید 208 مونا نەبی نادر عەبدوڵڵا 3666 دەنگ کورسی پێکهاتەی تورکمان

لە بازنەی دهۆک 548,015 دەنگی دروست هەبووە، کۆی کورسییەکانی بازنەکە 25 کورسییە کە 16ی بۆ پیاوان و 8ی بۆ ئافرەتان و یەک کورسیش بۆ پێکهاتەی کریستیانە، بەمشێوەیە:

· لیستی 190 پارتی دیموکراتی کوردستان 402152 دەنگ – 18 کورسی

· لیستی 157 جووڵانەوەی نەوەی نوێ 46631 دەنگ – 2 کورسی

· لیستی 148 یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان 42732 دەنگ – 2 کورسی

· لیستی 129 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 28557 دەنگ – 1 کورسی

· لیستی 161 ڕەوتی هەڵوێست بازنەی 8438 دەنگ – 1 کورسی

· ژمارەی کاندید 213 جیمس حسدو هیدو داود 5535 دەنگ – کورسی پێکهاتەی کریستیان.

Back to top button