كاك جه‌میل بایك، پارتی شنگالی له داعش ستانده‌وه
مه‌حمود محه‌مه‌د
زۆرجار له شه‌ڕێكدا هه‌لومه‌رجه‌كان هاوكار نابن و پاشه‌كشێی كاتی یاخود شكانیش رووده‌دات، به‌ڵام به پلان و هێز و توانایه‌كی نوێوه به‌ره‌نگاری دوژمن ده‌بیته‌وه و سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت.
ئه‌وه‌ی له شنگال روویدا، نه‌خوازراو بوو، به‌ڵام روویدا، له زۆر شه‌ڕی گه‌وره‌دا ده‌وڵه‌ت هه‌بوون سه‌رنه‌كه‌وتوون به‌ڵام ته‌سلیمی دوژمنیش نه‌بوون و دواتر تۆڵه‌ی كراوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر (كاك جه‌میل و كاك ره‌زا و كاك مراد) نه‌ختێك خۆیان زه‌حمه‌ت بده‌ن و مێژووی چه‌ند وڵات و چه‌ند شه‌ڕێك له ئه‌وروپا و له ئاسیا بخوێننه‌وه، زۆر بابه‌تی له‌م چه‌شنه‌یان دێته به‌رچاو..
به‌ڵێ كاره‌ساتێك له شنگال روویدا، به‌ڵام په‌یمان درا و شنگال ستێندرایه‌وه، سه‌ره‌ڕای شنگال ته‌واوی ناوچه‌كانی دیكه‌ی كه سوپای عێڕاقی به‌جێی هێشتبوون، هێزی پێشمه‌رگه له داعشی پاككردنه‌وه.
ده‌بوایه كاك جه‌میل ئه‌و هه‌موو سه‌ركه‌وتنانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی هه‌ر له خانه‌قین و جه‌له‌ولاوه تا كه‌ركووك و مه‌خمور و ده‌شتی نه‌ینه‌وا، نادیده نه‌گرتبایه و ته‌نیا باسی شكانێكی نه‌كردایه ! هه‌رچه‌نده ئه‌ویش و حزبه‌كه‌شی قه‌ت چاوی بینینی سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنه‌كانی حزب و پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیان نه‌بووه و له‌مه‌و دواش چاوه‌ڕوان ناكرێت له رابردوو و ئێستایان باشتربن..
ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی تیۆریه‌كه‌ی هاوسه‌رۆكی (كه‌جه‌كه) بێت، كه ئه‌گه‌ر هێزێك له شه‌ڕێكدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ئیتر پاش ئه‌وه‌ی دوژمنه‌كه‌شی تێك‌شكاند و ده‌ری په‌ڕاند مافی به‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌وه نامێنێ ! ده‌بێ به‌و به‌ڕێزه بڵێین: خۆت و حزبه‌كه‌ت له كوێوه هاتوون و ئێستا له‌كوێن؟ سه‌رتاسه‌ری ژیانی سیاسی و عه‌سكه‌ریتان شكست و هه‌ڵاتن بووه، دواتریش نه‌تان توانیوه نزیكی ئه‌و شوێنانه‌ش ببنه‌وه كه له‌شه‌ڕدا شكاون و لێیان هه‌ڵاتوون، كه‌واته به چ حه‌قێك ته‌ده‌خولی چاره‌نووسی باكوری كوردستان ده‌كه‌ن كه سه‌دان كیلۆمه‌تر لێی دووركه‌وتونه‌ته‌وه و هه‌ڵاتوون و له شوێنێك گریساونه‌ته‌وه كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و خه‌ڵكی شوڕشگێڕی باشووری كوردستان له پێناوی رزگاركردنیدا ده‌یان ساڵ شه‌ڕی بۆ كردووه و قوربانی بۆداوه و ئازادی كردووه، له كاتێكدا ئێوه ناوتان له كوله‌كه‌ی ته‌ڕیشدا نه‌بووه؟!
كه‌واته ئێوه‌ش بۆتان نییه باسی ئامه‌د و جزیرێ و وان و گه‌ڤه‌ر و….هتد بكه‌ن، چونكه نه له‌شه‌ڕ و نه له سیاسه‌تدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و شكاون و لێیان هه‌ڵاتوون. ئه‌وه‌ی تۆ و هاوكارانت (ره‌زا ئاڵتون و مراد قه‌ره‌یلان) ده‌یڵێن ته‌نیا و ته‌نیا خاڵ به‌خاڵی شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت و رێگا گرتنه له پێشكه‌وتنه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌وان زیره‌كن و به ئێوه‌ی دژ به‌كوردی ده‌كه‌ن !
ئێمه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكی شتی گه‌وره‌ین و ئێوه خه‌رێكی شتی بچوك، ئێمه خه‌ریكی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانین و ئێوه خه‌ریكی كانتۆن و جیاكردنه‌وه‌ی شار و شاخه‌كانی كوردستانن. ئێوه مادام موهیممه‌تان بوه‌ته به‌رگری له توركیا و عێڕاق و ئێران و سوریا، خۆ حكومه‌ته‌كانی ئێستای ئه‌م چوار وڵاته زۆر به‌تواناتر له ئێوه پارێزگاری له یه‌كپارچه‌یی وڵاته‌كانیان ده‌كه‌ن. پرسیار لێره‌دایه: ئه‌و هه‌موو كوڕ و كچه گه‌نجه‌ی كورد بۆ به‌كوشت ده‌ده‌ن و چۆن خه‌ڵكی باكوری كوردستان لێتان قبوڵده‌كه‌ن، ئایه پڕۆژه و ئه‌جێندای ئێوه له پڕۆگرام و ئه‌جێندای ئه‌و ولاتانه باشتره؟ له موئه‌سه‌ساتی سیاسی و یاسایی و عه‌سكه‌ری ئه‌و وڵاتانه دڵسۆزترن بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانیان..!
(ره‌زا ئاڵتون)گوته‌نی، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی دیموكراتی دروستده‌كه‌ن! ئه‌دی هه‌ر ئێوه نه‌بوون باسی ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی كوردستانتان ده‌كرد كه له هه‌ر چوار پارچه پێك بێت و حزب و لایه‌نه‌كانی دیكه‌تان به پاشڤه‌رۆ له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا كه باسی ئۆتۆنۆمی و فیدراڵیان ده‌كرد؟ ئێستا كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هه‌لومه‌رجه‌كان به له‌بار ده‌زانن و زه‌مینه‌ی سه‌ربه‌خۆیی_یان سازكردوه، بۆ بوونه‌ته دڕكی به‌رپێی ئه‌م پێشكه‌وتنه و هاتنه‌دی ئاواتی له مێژینه‌یان؟ راسته وه‌كو میزی حوشتر به‌ره‌و دواوه گه‌ڕاونه‌وه، به‌ڵام هێزی گه‌لی كوردستان له پێشڕه‌وی دایه و به ئێوه و ئاغاكانتان رێی لێ ناگیرێ.
كاك ره‌زا، باس له گه‌مارۆی سه‌ر بارزانی و پارتی ده‌كات! خۆتان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه، ئه‌و كوڕ و كچه كوردانه‌ی بۆ كوردایه‌تی و به‌ده‌ست هێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تییان چه‌كیان هه‌ڵگرتووه هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێنن، بارزانی و پارتی به ئێوه و ئه‌وانه‌ی باسیشتان كردون گه‌مارۆ نادرێن..
پارتی نه بڕیاری هه‌یه و نه پێویستی پێیه‌تی حزبه‌كه‌ی ئێوه له‌ناو به‌رێت، یه‌كێك له شته باشه‌كانی پارتی ئه‌وه‌یه كه گرێی ده‌رونی نییه، چونكه بۆ به‌دیلی هیچ حزب و لایه‌نێك دروست نه‌بووه، ئه‌وه خه‌ڵكی دیكه‌یه خۆی رزگار نه‌كردووه له‌و به‌دیل بوونه و هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیانه‌وه ئه‌و گرێ ده‌رونیه‌یان هه‌یه.. مانه‌وه و نه‌مانه‌وه‌ی حزبه‌كه‌تان په‌یوه‌ندی به خه‌ڵكی باكوری كوردستانه‌وه هه‌یه نه‌ك ئێمه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
زۆر سه‌یره كاك جه‌میل و سه‌ركردایه‌تی (pkk) به‌وه‌ڕیان به خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌كان نییه كه‌چی به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی به پێویست ده‌زانن! بۆچی؟ بۆئه‌وه‌ی هه‌رچی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست هاتووه و دروستكراوه هه‌ڵوه‌شێته‌وه له‌دام و ده‌زگاكانی شه‌رعی و یاسایی، له جێگای ئه‌واندا دوو ئه‌نجوومه‌ن دروستبكرێن: (ئه‌نجوومه‌نی سیاسی) و (ئه‌نجوومه‌نی عه‌سكه‌ری) …. سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ته‌واوی دام و ده‌زگاكانی كه تاوه‌كو ئێستا (pkk) ئیعترافی پێنه‌كردوون، له‌كار بخرێن و جه‌نابیان بێنه سه‌ر ئه‌و حازریه‌ی كه به‌خوێن و خه‌بات به‌ده‌ست هاتووه..!
هه‌ر یه‌كه‌تان قسه‌یه‌ك ده‌كه‌ن! تۆ ده‌ڵێی: بۆیه له شنگالین تا خه‌ڵكی شنگال خۆ به‌ڕێوه‌به‌ری دروستبكه‌ن (كه ئه‌مه‌یان په‌یوه‌ندی به ئێوه‌وه نییه، ئه‌وه خه‌ڵكی شنگال و هه‌رێمی كوردستانن بڕیار لێ ده‌ده‌ن)، له‌و لاشه‌وه (ره‌زا ئاڵتون) راستیه‌كه‌ی ده‌ڵی كه هیچ په‌یوه‌ندی به خه‌ڵكی شنگاله‌وه نییه، ده‌ڵێ: بارزانی و پارتیمان گه‌مارۆداوه له شنگاله‌وه تا مه‌خمور..
هه‌ڕه‌شه‌كانتان روون و ئاشكران و هه‌وڵه‌كانتان بۆ رێگا گرتنه له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به‌ڵام دڵنیابن به هیمه‌تی كوڕ و كچانی هه‌رێمی كوردستان كه قۆناغ به قۆناغ هه‌ر له لامه‌ركه‌زی و ئۆتۆنۆمیه‌وه تا فیدراڵی، هه‌زاران شه‌هید و قوربانیان داوه، ته‌حه‌مولی كیمیا باران و ئه‌نفال و راگواستن و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و وێرانكردنی شار و لادێكانیان كردووه و سه‌ربه‌رزانه به‌شێكی زۆری مافه‌كانیان به‌ده‌ست هێناوه، بۆ سه‌ربه‌خۆیی له هیچ شتێك درێغی ناكه‌ن و سه‌ركه‌وتووش ده‌بن، په‌شیمانیش بۆ ئێوه و ئه‌وانه‌ی دنه‌تان ده‌ده‌ن ده‌مێنێته‌وه..
2ی نیسانی 2017