راگەیاندراوێك لە بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان راگەیاندراوێکی بڵاو کوردەوە و تیایدا هاتووە، “بڕی زیاتر لە(16کیلۆ گرام) شانزە کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆر دەستی بەسەرداگیراو هاوکات (43) تۆمەتباريش لە کەسانی گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران.”

ئاماژە بەوەش دراوە، “لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە سەرەتای ئەم مانگە تاکو 31ی 10ی 2024 لە ژمارەیەک چاڵاکی سەرکەوتوودا کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و هەر چوار بنکەی (دهۆك و زاخۆ و سۆران حاجی ئۆمەران)ـی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، توانرا (43)گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکرێن و هەروەها زیاتر لە (16)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا.”

لە راگەیاندراوەکەدا بڕی ئەو ماددانەی لەم چالاکیانەدا دەستی بەسەر داگیراوە روونکراوەتەوە کە پێک هاتووە لە:
1. (13 کیلۆ/گرام) ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ).
2. (3 کیلۆ/گرام) لە جۆری (ماریجوانا).
3. (172 /گرام) لە جۆری (هیرۆین).

ئەوەش هاتووە، “ژمارەیەك لە دەسگیرکراوەکان کەسانی گەورە بازرگانن و بازرگانی نێودەڵەتیشی تێدایە و بە هۆی دەستگیرکردنیان تۆڕەکانیان هەڵوەشاوەتەوە.”

بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختیشی کردووەتەوە کە، “لە سەرجەم ئەم چالاکییانەدا پێشتر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش وەرگیراوە و رێککارە ياساييەکان گیراونەتەبەر. و تەواوی تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە کاتی خۆیدا بۆ کراوەتەوە و رادەستی یاسا کراون بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.”

Back to top button