ئابڕووچوونێكی گەورەی زانكۆی راپەڕین بڵاو کرایەوە

دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژ له زانكۆی راپه‌ڕین ناڕه‌زایی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و فەراحەتێکی گەورەی زانکۆکە و بەرپرسانی ئیداری بڵاو کرایەوە
دوای ئەوەی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا بۆ به گرێبه‌ستكردنی سه‌رجه‌م مامۆستایانی وانه‌بێژ، له ناویشیاندا مامۆستایانی وانه‌بێژی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان، پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی وانه‌بێژانی خوێندنی باڵا له زانكۆی راپه‌ڕین ناڕه‌زایی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و داوای ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه به گرێبه‌ست كراون.
لەو بارەیەوە میدیاکان و ئەوانەی شایستەن رایانگەیاند :” گه‌نده‌ڵی له دامه‌زراندنی وانه‌بێژانی زانكۆی راپه‌ڕین كراوه و وانه‌بێژانی شایسته كه ئه‌زموون و خزمه‌تی زانكۆییان هه‌یه، دانه‌مه‌زرێنراون.
دەشڵێن:” ئه‌و كه‌سانه‌ی له زانكۆی راپه‌ڕین له جیاتی وانه‌بێژان دامه‌زرێنراون و به گرێبه‌ست كراون، له وانه‌بێژانی زانكۆ نین، به‌ڵكو كه‌سانێكی نزیك له به‌رپرسانی حیزبی و زانكۆكه‌ن كه بۆ ڕۆژێكیش وه‌ك وانه‌بێژ له زانكۆ ده‌وامیان نه‌كردووه.
لیستی ناوەکان کە دزە پێکراوە و بڵاو کراوەتەوە: