سەرۆك بارزانی و سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
رۆژی هەینی 1ی تشرینی دووەمی 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك بارزانی پاڵپشتی و پیرۆزبایی خۆی بە بەڕێز مەحموود مەشهەدانی راگەیاند بۆ هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. لەبەرانبەریشدا سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سوپاسی هەڵوێست و پشتگیرییەکانی سەرۆک بارزانی کرد لە چارەسەرکردنی کێشەکان و هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا جەخت لە چارەسەركردن و یەکلاییکردنەوەی كێشە هەڵواسراوەكان و هەروەها تێپەڕاندنی ئەو یاسایانە كرایەوە كە لە بەرژەوەندیی گەلانی عێراقدان و دەبنە هۆی چارەسەركردنی گرفتەكانی نێو پڕۆسەی سیاسی عێراق.