پارێزەر بەختیار حەیدەر: سكاڵاكه‌ی یه‌كێتی لە دژی (هەژماری من) هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه و حسابی بۆ ناكرێت
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یاسای پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت كە ئەو سكاڵایەی یەكێتی بانگەشەی بۆ دەكات گوایە لە دژی (هەژماری من) تۆماری كردووە، هیچ بنەمایەكی یاسایی نییە و بۆ سەرقاڵكردنی خەڵك باسی دەكات.
به‌ختیار حه‌یده‌ر، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یاسایی پارتی لەبارەی ئەو سکاڵایەی کە یەکێتی دژی هەژماری من لە دادگای کەرخ لە بەغدا کردوویەتی رایگەیاند، “ئه‌و سكاڵای یه‌كێتی بۆ سه‌رلێشێواندنی خه‌ڵكه، بۆ ئه‌وه‌ی به خەڵك بڵێن یه‌كێتی له دژی (هه‌ژماری من)ه، ئەگینا دادگای كه‌رخ دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند نییه به كه‌یسی له‌و شێوه‌یه. ئه‌گه‌ر یه‌كێتی راستی ده‌كرد له‌و بابه‌ته‌دا ده‌بوو له دادگاكانی كوردستان داوای تۆمار كردبایه، چونكه پرۆژه‌كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی كوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ تێپه‌ڕیوه و كاتێكیش (هه‌ژماری من) بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، كه‌س له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دژی نه‌بووه، بۆیه ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌كرێت ته‌نیا ئاراسته‌یه‌كی سیاسییه.“
جەختیشی كردەوە: ”سكاڵاكه‌ی یه‌كێتی هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه، ئه‌سڵه‌ن دادگای كه‌رخ تایبه‌تمه‌ند نییه به‌و پرسه، ئه‌مه ته‌نیا خۆ سەرقاڵكردنه بۆ ئه‌وه‌ی گرفت له‌به‌رده‌م (هه‌ژماری من) دروست بكرێت له سلێمانی و به فه‌رمانبه‌ران بڵێن (هه‌ژماری من) مه‌كه‌ن، چونكه سكاڵای له‌سه‌ره له به‌غدا، ئەگینا هیچ له دۆخه‌كه ناگۆڕێت.“