یەکێتییەکەی بافڵ تاڵەبانی دەست بەسەر پاسەکانی ناو شاری سلێمانیدا دەگرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند:” دوای ئەوەی پڕۆژەیەکیان بۆ گۆڕینی پاسەکانی هێڵەکانی ناو شاری سلێمانی راگەیاند ، کۆمپانیایەکی چینی ئامادەیی نیشانداوە کە پاس بۆ ئەو هێڵانە دابین بکات .

لەو بارەیەوە میدیای لاهور جەنگی رایگەیاند:” پڕۆژەکە کۆمپانیایەکی سەر بە ئیدارەی گشتی یەکێتی ئامادەی کردووە ، گوایە ئەو پاسانە کۆن بوون و بەشێکیان زیان بە ژینگە دەگەیەنن دەبێت بگۆڕدرێن .

راشیگەیاندووە:” ئەو کۆمپانیایەی یەکێتی لەگەڵ کۆمپانیا چینیەکە رێک دەکەوێت و پاسەکان بەو نرخەی خۆی دەیەوێت دەفرۆشێتە شۆفێران ،وە شۆفێرانیش تەنها دەتوانن لەو کۆمپانیایە پاس بکڕن و بۆیان نیە خۆیان سەربەخۆ یان لە کۆمپانیایەکی تر پاس بکڕن و بەم رێگەیەش ئیدارەی گشتی یەکێتی پارەیەکی زۆر بەناوی دابینکردنی پاسی نوێ بۆ شۆفێرانی هێڵەکانی ناو شاری سلێمانی دەست دەکەوێت .

پێشتریش یەکێتی ویستی بەناوی رێکخستنی تەکسیەکانی ناوشاری سلێمانی هەوڵیدا دەست بەسەر تەکسیەکاندا بگرێت ، بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتی و کاردانەوەکانەوە ، یەکێتی ئەو هەنگاوەی راگرت .

Back to top button