تیلەرسۆن: بوونی پەکەکە لە شنگال قبووڵ ناکەین
خواكوڕك
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند وڵاتەکی بوونی چەکدارانی پەکەکە لە سنووری شنگال قبووڵ ناکات و دەشلێت ئەمریكا پلانی گەورەی هەیە بۆ ئەوەی پەكەكە لەشنگال پاشەكشە بكات، ئەم قسانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەمیانی گونگرەیەكی رۆژنامەوانی لەگەڵ هاوتا توركیەكەی هات”.
کەناڵی (سی.ئێن.ئێن) تورک هەواڵێکی ڕۆژنامەی دەیلی سەباحی بڵاو کردەوە کە تیایدا ڕێکس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوە ئەمریکا دوای دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ مەولود چاوش ئۆغڵو هاوتا تورکییەکەی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە بوونی چەکدارانی پەکەکە لە شنگال بۆ ئەمریکا مایەی قبوڵکردن نییە و ئێمە پلانی گەورەمان هەیە بۆ ئەوەی پەکەکە ناوچەی شنگال چۆڵ بکات”.
ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لەرێگای چەند گروپێكەوە بەردەوام لەهەڵی بەربەستدانان دایە، بۆ ئەوەی شنگال نەگەرێتەوە سەر هەرێمی كوردستان، ئەمەش لەزاری فەرماندەیەكی باڵای پەكەكە لە بەغدا لەكەناڵێكی نزیك لە مالیكی ئاشكرا كرا، كە ئەوان قبوڵ ناكەن شنگال بگەرێتەوە سەر هەرێمی كوردستان”.