دەزگای خێرخوازی بارزانی قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەڵەبجە دەکاتەوە

بەهۆی لافاوەكەی شەوی رابردووی هەڵەبجەوە، زیانی زۆر بەر چەندان خێزان كەوتووە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بڕیاری دا قەرەبووی تەواوی ئەو خێزانانە بكاتەوە.

بەبڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی بۆردی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، هاوكاری ئەو ماڵانە دەكرێت كە بەهۆی لافەوەكەی شەوی رابردووی هەڵەبجە زیانیان بەركەوتووە.

كارزان سەلام بەرپرسی ئۆفیسی دەزگای خێرخوازی بارزانی رایگەیاند، وەك دەزگاكە هەر لە شەوی رابردووەوە لەگەڵ كارمەندانی شارەوانی شارەكە، هاوكار بووین بۆ ئەوەی یارمەتی ئەو ماڵانە بدەین كە لافاو چووەتە ماڵەكانیان.

ئاشکراشی کرد، لە دوای رووداوەكەش دەمودەست مەسرور بارزانی سەرۆكی بۆردی دەزگای خێرخوازی بارزانی، دەزگاكەی راسپارد كە هەرچی لە توانادا بێت بۆ ئەو خێزانانە بكرێت.

بەرپرسی ئۆفیسی دەزگاكە ئاماژەی بەوەش دا، کە ئێستا لەگەڵ رێكخراوی جەی سی سی هاوئاهەنگییان كردووە و رێژەی زیانەكەیان دەستنیشان كردووە، بەزووترین كات هاوكارییەكانی دەزگاكەیان پێدەگەیەنن.

بەبریاری سەرۆكی دەزگای خێرخوازی هەموو ئەو زیانانەی بەر ئەو ماڵانە كەوتووە و قەرەبوویان دەكرێتەوە، دەشڵێت “هەموو ماڵەكان وەك یەك زیانیان بەرنەكەوتووە و هەندێك ماڵ زیاتر زیانی بەركەوتووە و ئێمەش بەپێی ئەو خەمڵاندنانە یارمەتی ئەو خێزانانە دەدەین”.

Back to top button