لەبارەی تێبینییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر سەرژمێری حکومەتی عێراق بڕیاری کۆتایی دا.
لەبارەی تێبینییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر سەرژمێری حکومەتی عێراق چەند بڕیارێکی نوێ دا
کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو لەبارەی تێبینییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر سەرژمێری کۆتاییهات و، بڕیار درا لە سەرژمێریدا خەڵک لەسەر بنەمای ناوچە رەسەنەکانی خۆیان تۆمار دەکرێن نەک شوێنی نیشتەجێبوونیان.
هەروەها لە کۆبوونەوەکە بڕیار درا لە سەرژمێری کەرکووک، بەپێی سەرژمێری ساڵی 1957 دانیشتووانی ئەو پارێزگایە تۆمار دەکرێن.