ئەمساڵ ریفراندۆم لەكوردستان ئەنجام دەدرێت

خواكوڕك

لەپاش كۆبوونەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە بەسەر پەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا، عەدنان موفتی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەلێت یەكێتی لەگەڵ ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستانیشە دەشلێت لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی دا بەوردی باس لە پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستان كراوە، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستانیش دەلێت ئەمساڵ ریفراندۆم ئەنجام دەدرێت”.

 

عەدنان موفتی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند،  یەكێتی داوای كردووە لەكۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو مەكتەبی سیاسی، میكانیزمی پێویست بۆ پرسی سەربەخۆیی بگرینە بەر بەرەو ریفراندۆم هەنگاو بنێن و دەلێت ئەمەش بەوردی دیراسە كراوە لەلایان هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی،

لەلایەكی ترەوە گوتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەندامی شاندی پارتی لە كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو مەكتەبی سیاسی دەلێت،  ئەمڕۆی پارتی و یەکیتی بڕیاردراوە ئەمساڵ ریفراندۆم ئەنجامبدرێت. گوتیشی “بۆ ئەم مەبەستە دەست بە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێ دەکرێت. هەروەها سبەی دووشەممە 3-4-2017 شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی سەردانی لایەنەکان دەکەن”.

 

Back to top button