یەكگرتووی ئیسلامی: پشگیری لە ریفراندۆم و راگەیاندنی سەربەخۆی كوردستانی راگەیاند
خواكوڕك
ئەمرۆ یەكشەممە 2ی 4ی 2017 ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی بەسەرۆكایەتی سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی ئەنجامدا، لە كۆبوونەوەكەدا بەپێی راگەیاندراوێك باس لە رەوشی ناوەخۆی كوردستان و ناوچەكە و داوین پێشهاتەكان كراوە، لەو بارەیەوە ئەنجوومەنی جێبەجێكاری یەكگرتووی ئیسلامی راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوەو كە وێنەیەكی دەست خواكوڕك كەوتووە تێدا هاتووە، یەكگرتووی ئیسلامی رایگەیاندووە، بۆ گەیشتن بە ئامانجی ئەنجامدانی ریفراندۆم و راگەیاندنی سەربەخۆیی داوادەكات هه‌رچی زووتره دیالۆگی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ستپێبكات. پشتوانی خۆیشی بۆ هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك دووپاتدەكاتەوە. لەبارەی مووچەش داوایەك ئاراستەی حكومەت دەكات”.
لە راگەیێندراوی كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر سێ پرس كراوەتەوە، ئەوانیش: ئەنجامدانی ریفراندۆم، هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك و سیستەمی پاشەكەوتكردنی مووچەن” لەبارەی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر فه‌رمانگه حكومییەكان، یەكگرتووی ئیسلامی پشتیوانی خۆی بۆ بڕیاره‌كه دووپاتدەكاتەوە و وه‌كو مافێكی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستووری پارێزگاكه دەیناسێنێت. ده‌ستخۆشیش لە سه‌رۆك و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكە دەكات و جەختیش لەسەر درێژه‌دان به گیانی پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كان دەكاتەوە.
ریفراندۆم و سەربەخۆیی ئێستا رۆژەڤی باشووری كوردستان و ناوچەكەن، بڕیاریشە ئەمساڵ ریفراندۆم ئەنجامبدرێت و لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەكێتیدا بڕیاری لەسەر دراوە. یه‌كگرتووی ئیسلامیش جەخت له‌سه‌ر ستراتیژیه‌تی خۆی لەبارەی كاركردن له‌پێناو گه‌یشتن به مافی چاره‌ی خۆنووسین و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی وه‌كو مافێكی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كوردستان دەكاتەوە، بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه، یەكگرتوو داوادەكات هه‌رچی زووتره دیالۆگی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ستپێبكات، بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه سیاسییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كان وه‌كو پێشه‌كییه‌كی پێویست بۆ ده‌رچوون له قه‌یرانه‌كان و ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم. بەپێی زانیارییەكانی رووداو، بڕیارە سبەی دووشەممە بۆ هەمان مەبەست شاندێكی هاوبەشی پارتی و یەكێتی سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی بكەن”.
له‌ته‌وه‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌سه‌ر ده‌رهاوێشته‌كانی قه‌یرانه داراییه‌كه و ره‌نگدانه‌وه‌ی كاره‌ساتباری له‌سه‌ر توێژی مووچه خۆران و فه‌رمانبه‌ران، كرا. له‌و باره‌یه‌وه كۆبوونه‌وه داوای كرد حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به زووترین كات كاركردن به بڕیاری پاشه‌كه‌وتی مووچه رابگرێ و كاری جدی بكات بۆ باشكردنی باری بژێوی هاوڵاتیان.