سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه: زۆر حزب ویستیان له‌م هه‌ڵبژاردنه فاتیحا له‌سه‌ر پارتی بخوێنن و ئێستا خۆیان نیوەمردوون
سه‌رۆكی پێشووتری شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه، رایدەگەیەنێت، پارتی به‌و ده‌نگه زۆره‌ی هێناویه‌تی، له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و عێراقیش بووه‌ته هێزی ژماره یه‌ك و بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق پارتی ده‌بێته هێزی ملیۆنی.
خدر كه‌ریم، سه‌رۆكی پێشووتری شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه، رایگەیاند: “زۆر حزب له‌و هه‌ڵبژاردنه ویستیان فاتحه له‌سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان بخوێنن، وێرای هه‌موو ئه‌و پیلانانه‌ی لە دژی كران، كەچی پارتی ئێستا بووه بە هێزی ژماره یه‌ك و حزبه‌كانی ركابه‌ری نیوە مردوون و له قۆناغی فاتحه لەسەر خوێندندان، چونكه هێشتا نه‌یان توانیوه واقعی قه‌باره‌ی پارتی و سایكۆلۆژیای ده‌نگده‌ری تاكی كورد بخوێننه‌وه”
دووپاتیشی كرده‌وه كه به‌ده‌ستهێنانی زیاتر لە 800 هەزار دەنگ، بەڵگەیەكی بەهێزە لە پشتگیری گەلی كوردستان بۆ پارتی، گوتیشی: “كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە عێراقی و كوردستانییەكان بە باشی لە قورسایی و پێگەی پارتی لەناو خەڵكی كوردستان، تێگەیشتوون.”
خدر کەریم نەی شاردەوە کە، “پارتی له‌ئێستاوه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ببێته حزبی ملیۆنی، چونكه به ده‌نگی ئێستای كوردستان و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانه‌وه، پارتی ملیۆنێك و 220 هه‌زار ده‌نگی هه‌یه، بۆ كابینه‌ی ده‌یه‌میش پارتی رایگه‌یاندووه، بۆ گفتوگۆ لەسەر قۆناغی داهاتوو ڤیتۆی لەسەر هیچ كەس و لایەنێك نییە. داواكاری پارتیش، كه ده‌ڵێت یه‌ك حكومه‌ت و په‌رله‌مان و پێشمه‌رگه، بووه‌ته داواكاری و خواستی هه‌موو خه‌ڵك و لایه‌نه‌كانی دیكەش.“
لە کۆتاییشدا گوتی: ”هه‌ندێك حزب ده‌یانه‌وێت ئاسته‌نگ بۆ پارتی دروست بكه‌ن و قۆناغی سیاسی كوردستان بگه‌یه‌ننه بنبه‌ست، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ناكرێت بیانووی نابه‌جێ وا بكات پارتی ناچار بكات به پێدانی پۆستی زۆر به‌و حزبانه‌ی، گەورەتر له قەباره‌ی خۆیان ده‌ڕوانن، ده‌بێت ئیستحقاقی هەڵبژاردن تاكە پێوەر بێت بۆ بەشداریكردنی لایەنەكان و بە لەبەرچاوگرتنی رێژەی دەنگ و متمانەی خەڵك بەشیان هەبێت.“