دوو ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی و پە*کە*کە بوونەتە سەرچاوەی ماددەی هۆ*شبەر
لەسەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 700 بازرگانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکراون
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان رایگەیاند :” لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە هەزار و 311 تۆ*مەتبار بە ماددەی ھۆ*شبەر دەستگیر کراون و لەو ژمارەیەش 698 یان بازرگانیان بە ماددەی هۆ*شبەرەوە کردووە و بری 444 کیلۆ گرام ماددەی هۆ*شبەریش دەستی بەسەردا گیراوە.
لای خۆشیەوە سەرمەند بەرزنجی، چالاکوانی ڕووبەرووبوونەوەی ماددەی هۆ*شبەر رایگەیاند، “یەکێک لەسەرچاوەکانی ماددەی هۆ*شبەر، بەتایبەتی ئەوانەی لە ئێرانەوە دێننە قەلادزێ و ڕانیە و سنوورەکە، کە بەداخەوە ئێستا بووەتە ناوچەیەکی تەواوی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆ*شبەر، پاشان دەهێندرێت بۆ دەربەندیخان، لەوێشەوە وەکو سەرچاوەیەکی دیکە کاری لەسەر دەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆ وڵاتانی دیکە”.
گوتیشی: “سەرچاوەکەی تر ‘پە*کە*کە’یە لە شنگالەوە دەباتە سووریا و لەوێشەوە هەناردەی وڵاتانی دیکەی دەکات، ئەو دوو هێڵەش ئاشکرایە کە کێ تێیدا حوکمڕانی دەکات”.