عەشائیری سوونە: خۆی بێ بەری كرد لە سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق

خواكوڕك 

سكای پرێس لەزاری شێخ مەسروور ئەلجبووری سەرۆكی هۆزی جبووری لەكەركووك بڵاوی كردۆتەوە، كە هۆزی جبووری حاشا لە سەلیم جبووری دەكات و بەهۆی ئەوەی لەیاسا و رێسای هۆزەكەیانی لاداوە و ئێستا بۆتە نۆكەری ئێران و ملكەچی بریارەكانی بووە”.

شێخ مەسرورو ئەلجبووری سەرۆكی هۆزی جبووری بە سكای پرێسی راگەیاندووە، “ئێمە وەکوو ھۆزی جبوور، حاشا لە سەلیم جبووری دەکەین، بەھۆی ئەوەی لە یاسا و ڕیسای ھۆزەکەمان لای داوە و ئێستا بووەتە نۆکەری ئێران و ملکەچی بڕیارەکانی بووە و ئەو ڕەفتارەش کە ئەمڕۆ دەرھەق بە ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک نواندی، لە ڕەفناری کەسێکی عەرەبی ڕەسەن نەدەچوو، بەڵکوو لە ڕەفتاری کەسێکی شۆڤێنیی ڕەگەزپەرست دەچوو”.

هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە: “ئەگەر ئەو ئەوەندە ئازایە، با بڕوات بەرگری لەو خێزانە عەرەبانە بکات کە لە پارێزگای دیالەوە بەدەست چەکدارانی حەشدی شەعبییەوە دەناڵێنن، نەک بۆ دڵنەوایی ئێران ئەم بڕیارە بدات، دووپاتیش کردەوە کە بەهیچ شێوەیەک نابێ دژایەتیی ئاڵای کوردستان بکەن، چونکە ئەگەر ئەو ئاڵایە نەبوایە، ئەوا ئەویش بە ئاسوودەیی نەدەژیا”.

س:سكای نیوز

Back to top button