تیمێکی نهێنی ئەورووپا بەڵگەی تەواویان لەسەر قاچاخچێتی یەکێتی و پەکەکە دەستکەوتووە
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشووی په‌كه‌كه رایدەگەیەنێت، بازرگانی کردنی په‌كه‌كه بە ماددەی هۆشبەرەوە لە سنووری سلێمانی، مه‌ترسییه‌كی گه‌ورەیە و به‌شێكی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و بازرگانییه‌وه گلاون، مێرمنداڵن.
خەلیل محەمەد، فه‌رمانده‌ی پێشووی پەكەكە، لەبارەی کارە نایاسایی و نامرۆڤانەکانی پەکەکەوە رایگەیاند: “په‌كه‌كه هێشتا جووڵه‌یان له ده‌ڤه‌ری سلێمانی به‌هێزه و له هه‌ندێك شوێن دامه‌زراوه‌ی حزبییان هه‌یه، بۆ نموونه، مه‌كته‌بی شه‌هیدانی په‌كه‌كه له سلێمانی هه‌یه، ناوی ئه‌و خانه‌وادانه ده‌نووسێت كه منداڵەكانیان چه‌كداری په‌كه‌كه بوون و كوژراون، رۆژانه و مانگانه په‌یوه‌ندی به‌و خانه‌وادانه ده‌كه‌ن و جۆرێك له فشاریان دەخەنە سەر، ئێستاش بە هۆی جووڵەی ئەو گرووپە چەكدارانەی پەكەكە لە ناوچەكانی راپەڕین و نزیك شاری سلێمانی و شاری كۆیە و چەمچەماڵ و ناحیەی تەكیە و ئیدارەی گەرمیان و مەخموور، درۆنی توركیا بۆردومانیان دەكات.“
ئه‌وه‌شی خستەڕوو: ”هەموو ئەو جووڵە و كردەوانەی ماوەی چەندین ساڵە تا ئێستا چەكدارانی پەكەكە لە هەر شوێنێكی كوردستان، بەتایبەتی لە باشووری كوردستان ئەنجامی دەدەن، هەموو پیلان و كارەكانیان لە باشووری كوردستان بۆ نانەوەی ناسەقامگیری و ئاشووب و دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستانە، بەتایبەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، چونكە پەكەكە نەك تەنیا باوەڕی بە بیری نەتەوەیی نیە، بەڵكو دژی سەربەخۆیی كوردستانە، بۆیە ئەو وڵاتانەی دوژمن و داگیركەری كوردستانن، زیاتر دەستیان خستووەتە پشتی پەكەكە، بۆ نانەوەی كێشە و گرفتی جۆراوجۆر لەناو هەرێمی كوردستانی فیدڕاڵ و خاوەن حكوومەت و پەرلەمان و سەروەریی یاسا.“
روویشیکردەوە: ”له ناوچه سنوورییه‌كانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی، په‌كه‌كه بازرگانی به هۆشبه‌رەكانەوە ده‌كات و له هه‌ندێك شوێن كارگه‌ی گه‌وره‌ی، داناوه به‌تایبه‌ت له بناری قه‌ندیل و له‌وێشه‌وه زۆر هه‌وڵ ده‌دات بنێرێته ناو سلێمانی و لەو رێگەیەشەوە به‌شێكی زۆری مێرمنداڵ و گه‌نج تێوه گلێنراون و په‌كه‌كه رۆژانه له كاركردن له‌و كارگانەش سه‌دان ملیۆن دیناری له فرۆشتن و بازرگانیكردن بە هۆشبه‌رەكان ده‌ست ده‌كه‌وێت، كێڵگه‌ی گه‌وره‌ی تلیاك و هۆشبه‌رەكانی دیكە لای په‌كه‌كه‌یه و خه‌ڵكێكی شاره‌زایان له‌گه‌ڵدایه، كه دەزانن چۆن بەرهه‌م ده‌هێنرێت و چۆن ساغ ده‌كرێته‌وه، بۆیه به‌شێك له‌و كارگانه‌ی هۆشبه‌رەكان له سلێمانی دۆزراونه‌ته‌وه، پێشووتر په‌كه‌كه نه‌خشه‌ی بۆ داڕشتوون و به هاوبه‌شی لەگەڵ چەند بەرپرسێكی یه‌كێتی پاره‌یه‌كی خه‌یاڵییان ده‌ست ده‌كه‌وێت، به‌پێی زانیارییه‌كان، تیمێكی نهێنی یه‌كێتی ئه‌ورووپا به‌ڵگه‌ی به ڤیدیۆ له‌سه‌ر په‌كه‌كه و چەند بەرپرسێكی یەكێتی ئاماده كردووه، كه چۆن هۆشبه‌رەكان له‌بن ده‌ستی ئه‌وان بووەته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌ورووپاش.“