دابەشكردنی زەوی لە سۆران دەستی پێ كرد

سەرۆكی شارەوانی سۆران رایدەگەیێنێت : زیاتر لە 12 هەزار پارچە زەوی لە سۆران ئامادەکراوە و بەمنزیكانە تیروپشك بۆ دابەشكردنی هەزار زەوی دەكرێت.

خەسرەو ئیسماعیل، بەڕێوەبەری شارەوانییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، رایگەیاند، نۆ هەزار پارچە زەوی لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران ئامادە كراون و سێ هەزار و 200 پارچەش لە سنووری قەزاكانی ڕواندز، خەلیفان و چۆمان ئامادە كراون.

گوتیشی:” لە قۆناغی یەكەمدا هەزار كەس وردبینییان بۆ كراوە و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران، تیروپشكی وەرگرتنی زەوییان بۆ دەكرێت.

Back to top button