ئەنجامی تانەكانی هەڵبژاردنی كوردستان ڕادەگەیەندرێ

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ، وەڵامی تانەكان بۆ دەستەی دادوەری ئامادە كردووە و دەینێرێت.

جومانە غەلای گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ وەڵامی 13 تانەی تر كە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دراون، ڕەوانەی دەستەی دادوەریی دەكەین، پێشتریش وەڵامی 28 تانە ڕەوانە كراون كە هەمووان 41 تانەن.

گوتیشی، بەگوێرەی یاسا، پێویستە دەستەی دادوەریی لە ماوەی 10 ڕۆژدا وەڵامی تانەكان یەكلا بكاتەوە و دوای یەكلابوونەوەیان، ئەنجومەنی كۆمیسیاران ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان پەسند دەكات و رادەگەیەنرێت .

Back to top button