هۆشیار زێباری: ناوەرۆكی كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
لەمیانی دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی كوردستان 24 هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەشدار لە وەڤدی دانووستانكاری پارتی كە ئەمرۆ لە پیرمان بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی بەرێوە چوو، رایدەگەێنێت، له سبه‌ينێ وه ليژنه پێكهێنراوه‌كان ده‌ست به كاره‌كانيان ده‌كه‌ن”.
هەروەها زێباری ئەوەشی ئاشكرا كرد، پێويسته هه‌موو لايه‌نه‌كان به‌شدارى بكه‌ن له‌و پرسه چاره‌نووسسازه و ئه‌و ليژنانه‌ى پێكهێنراون يه‌كێكيان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات بۆ قسه كردن له‌گه‌ڵ لايه‌نه عێراقييه‌كان و ره‌نگه سه‌رۆك وه‌زيرانيش ببينن و دەشلێت له ناوخۆى هه‌رێمى كوردستاندا، له سبه‌ينێ وه ليژنه‌كه ده‌ستبه‌كار ده‌كات.
هۆشيار زێبارى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى مه‌كته‌بى سياسى پارتى و يه‌كێتى به “مێژوويى” وه‌سفكرد و گوتيشى: پرسيارى زۆرمان كردووه و پرسه‌كه ئه‌سته‌م نييه و ته‌نيا پرسيارێكه و پێويستى به په‌رله‌مان نييه و ره‌نگه بڕيارێك بێت حكومه‌ت بيدات و پرۆسه‌كه جێبه‌جێ بكرێت.