سەعدی پیرە: پەكەكە مافی حوكمرانیەتی لە كوردستاندا نییە

خواكوڕك

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە بارەی پرسی شنگال و هەبوونی هێزەكانی پارتی كریكارانیی كوردستان (پەكەكە) دەڵێت ” پەكەكە مافی ئەوەی نییە لە هەرێمی كوردستان حوكمرانی بكات “.
“سەعدی ئەحمەد پیرە ” لەبارەی داوایین هەڵوێستی حزبەكەی لەسەر دۆخی باشوری كوردستان ڕایگەیاند ” دەبێت لایەنە سیاسییەكان ڕێكبكەون ، ئەگەر ڕێكنەكەون چی دەكەن ؟ ئەگەر لایەنە سیاسییەكان ڕێكنەكەون حاڵمان وەكو ئێستا دەبێت ، دوای داعش كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بڕیاری خۆی دەدات ، ئەگەر كورد ناتەبا بێت هیچی دەستناكەوێت ،ئەوكات ناكرێت بڵێین ولاتانی هەرێمی پیلانیان لێكردین ، پێویستە خۆمان ئامادە بین پێشوازی لەو گۆرانكارییانەی دوای داعش بكەین “.
سەبارەت بە ئاڵۆزییەكانی شنگال و بوونی پەكەكە لەو ناوچەیە ، “سەعدی پیرە ” ڕاشیگەیاند ” بەپەكەكەمان وتووە مانەوەتان لە هەرێمی كوردستان كاتی خۆی ڕێگەپێدراو بووە بمێننەوە ، بەڵام مانەوەتان نابێت هەرێمی كوردستان بكەنە وێستگەیەك بۆ چارەسەركردنی كیشەكانی باكور ، پەكەكە مافی حوكمرانیەتی نییە لە كوردستان دا “.

Back to top button