به‌رپرسێكی یه‌كێتی: له‌ دوای خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر 600 هه‌زار عه‌ره‌ب هێندراونه‌ته‌ كه‌ركووك و 200 هه‌زار كوردیش ئه‌و شاره‌یان جێهێشتووه‌

به‌رپرسێكی یه‌كێتی رایدەگەیێنێت : له‌ دوای خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر 600 هه‌زار عه‌ره‌ب هێندراونه‌ته‌ كه‌ركووك و 200 هه‌زار كوردیش ئه‌و شاره‌یان جێهێشتووه‌

به‌رپرسێكی یه‌كێتی له‌ نێو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئامارێكی مه‌ترسیدار له‌ باره‌ی ئه‌نجامی خیانه‌تی یه‌كێتی له‌ 16ـی ئۆكۆتبه‌ری 2017 له‌ كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراكرد، ده‌ڵێت، له‌ دوای ساڵی 2017ـه‌وه‌ ھەتا ئێستا 600 ھەزار عەرەب ھێنراونەتە كەركووك و ته‌عریب له‌ كه‌ركووك ئه‌نجام دراوه‌ و ھەر بەھۆی تەعریبەوە 200 ھەزار كوردی كەركووك ئەو شارەیان بەجێ ھێشتووە، جگە لەوەی ھەر لەدوای 2017وە 62 ھەزار خێزانی كوردی ئێزدی شنگالیان بەجێ ھێشتووە.

ئه‌و ئاماره‌ مه‌ترسیداره‌ له‌ زاری فەھمی بورھان سەرۆكی دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان له‌ پشكی یه‌كێتی، دیوێكی دیكه‌ی خیانه‌تی 16ـی ئۆكۆتبه‌ری یه‌كێتی دژ به‌ گه‌لی كوردستان پیشان ده‌دات.

Back to top button