یەکێتی لەبازگەکان وەک سەرانە (680 دۆلار) لە شوفێرانی تەنکەری نەوت وەردەگرن .

شۆفێرانی تانکەرەکانی نەوت دەڵێن: بازگەکانی یەکێتی 680 دۆلارمان لێ دەستێنن و پارەکەیش بۆ حکومەت نییە

ژمارەیەک شوفێری تانکەر کە کاری گواستنەوەی سووتەمەنی دەکەن بۆ سنووری سلێمانی لەبەیاننامەیەکدا کە دژی سەرانە سەندنەکەی دەسەڵاتدارانی یەکێتییەکەی بافڵ تاڵەبانی بڵاویانکردۆتەوە دەڵێن:” ماوەیەکە هەر تانکەرێک سووتەمەنی کە نەوت یان گازوایلی پێیە و بچێتە سنووری یەکێتی ئەوا 680 دۆلاریان لێ وەردەگرن.

هەروەها ئاماژەیان بەوەداوە:” پارەکە لە بازگەکانی حیزب وەردەگیرێن و دوای پێدانی پارەکەیش هیچ وەسڵێکی حکومەتیان پێ نادەن بەڵکوو بەناوی حیزب لێیان دەستێنرێت.

Back to top button