سه‌نگه‌ر كانه‌بی: مەفتەن تەنیا مەکەن، بۆ سەرژمێری بگەڕێنەوە
به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چووغی پارتی داوا لە هاووڵاتییانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دەکات،و ده‌ڵێت:”مه‌فته‌ن ته‌نیا مه‌كه‌ن، بۆ سه‌رژمێری بگه‌ڕێنه‌وه”.
سه‌نگه‌ر كانه‌بی، به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چووغی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، لە رۆژانی داهاتوودا پرۆسەی سەرژمێری دانیشتوان لە سەرتاسەری عێراقدا بەڕێوەدەچێت، ئەوەی گرنگە بۆ خەڵکی کوردستان و بەتایبەتیش بۆ هەموو پێکهاتەکانی سنووری ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان (ماددەی 140) ئەوەیە کە پێویستە لە رۆژانی سەرژمێری خەڵکی ڕەسەنی سنوورەکە لە زێدی باب و باپیرانیان ئامادەبوونی خێزانییان هەبێت بۆ ئەوەی ئایندەی خۆیان و نەوەکانیان بپارێزن و وەکو رۆڵەی مەفتەنی خۆیان هەژمار بکرێن، لەبەر ئەوەی ئامادەبوونی خەڵک لەزێدی خۆیان بە ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی دەزانین.
گوتیشی، لەو چوارچێوەیەدا ئامادەی هەموو هاوکاری و کارئاسانییەک دەبین بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتیان و دابینکردنی شوێنی نیشتەجێ و فەراهەمکردنی هۆکارەکانی ژیان لەو دەڤەرە بەتایبەت ئازیزانمان لە سنووری (قەزای مەخموور) و ناحیەکانی (قەراج و کەندێناوە و گوێر و مەلاقەرە) لە بەجێگەیاندنی ئەو ئەرکەدا مافی نەوەکانی داهاتوومان مسۆگەر دەکەین لە زەوی و خاک و سامانی ئەو دەڤەرە و هێشتنەوەی مۆرکی کوردستانی بوون و ئاسودەکردنی رۆحی شەهیدان.