بەیەكجاری كورد بایكۆتی دانیشتنەكانی پەڕلەمانی عیراق دەكات

خواكوڕك
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت ” سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوای لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان كردووە لە كۆبونەوەی پەڕلەماندا بەشداری بكەن ، ئەویش ڕازییە تا هەفتەیەكی تر بڕیارەكەی سەبارەت بە داگرتنی ئاڵای كوردستان لە كەركوك سڕبكات .
“سەرحان سلێڤانەیی ” ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند ” ئەمرۆ كورد لە كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراقدا بەشداری نەكردو بەو هۆیەشەوە ڕێژەیی یاسایی ئەندامان تەواو نەبوو ، بۆیە كۆبونەوەكە دواخرا “.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی ” یەكدەنگی كورد وای كرد ، سەرۆكی پەرلەمانی عیراق ڕەزامەندی دەرببڕێت ، ئەگەر فراكسیۆنە كوردستانییەكان بگەڕێنەوە نێو دانیشتنەكانی پەرلەمان ، ئەوانیش تا هەفتەیەكی دی بریارەكەی پەرلەمانیان سەبارەت بە پرسی ئاڵای كوردستان لە كەركوك سڕدەكات “.
لای خۆشیەوە “دكتۆر ئەشواق جاف ” ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند” هەموو لیستە كوردییەكانی ناو پەرلەمانی عێراق هۆڵە پەرلەمانیان بە جێ هێشتووەو بایكۆتی دانیشتنەكانی پەرلەمانمان كردووە ، بە سەلیم جبوریمان ووتوە ئەوە بڕیارێكی نایاسایی و نادەستورییە “.
دوێنێ پەڕلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ هەڵكردنی ئاڵای كوردستانی هاوشێوەی ئاڵای عیراق لە كەركوك ڕەت كردەوە ، لەبەرامبەردا فراكسیۆنە كوردستانیەكانیش كۆبونەوەی پەرلەمانیان بایكۆت كردو ئەمرۆكەش لەسەر بایكۆت كردنەكە بەردەوام بوون

Back to top button