ئەوەی خۆی بدزێتەوە لەسەرژمێری، سزای توند دەدرێت!

هاوڕێ تۆفیق، شارەزای یاسایی، لەبارەی ئەو كەسانەی بەشداریی پرۆسەی سەرژمێری ناكەن، ڕایگەیاندووە: لە رووی یاساییەوە، پرۆسەی سەرژمێری بە دوو یاسا رێک خراوە، یاسای سەرژمێری دانیشتوان ژمارە (٤٠ )ی ساڵی ٢٠٠٨ و هەموارەکەی لەگەڵ یاسای دەستەی ئاماری عێراق ژمارە (٣٢ )ی ساڵی ٢٠٢٣ ئەمەی دووەمیان یاسایەکی زۆر گرنگ و سەرەکییە، لەو یاسایەدا هاووڵاتی پابەند کراوە کە دەبێت بەشداریی سەرژمێری بکات و بە پێچەوانەوە سزای قورسی زیندانیکردن و پێبژاردنی دارایی هەیە، سزاکان بەم شێوەیەن:

١- ئەگەر هاووڵاتی ڕێگری کرد سەرژمێری بکەن، بە گوێرەی یاسای دەستەی ئامار ژمارە (٣٢)ی ساڵی ٢٠٢٣ مادەی (١٨) برگەی (چوارەم) ، سزا دەدرێت بە زیندانیکردن بۆ ماوەیەک کە لە (٣) سێ ساڵ زیاتر نەبێت و سزادانی دارایی کە لە (٣) ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (٥) ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.

٢- ئەگەر هاووڵاتی زانیاریی ناڕاستی بە مەبەست پێشکەش کرد، بەگوێرەی هەمان یاسا، پاڵپشت بە مادەی (١٩) برگەی (یەکەم) هاووڵاتی زیندانی دەکرێت بۆ ماوەیەک کە لە (٧) ساڵ زیاتر نەبێت و لەگەڵیدا سزادانی دارایی کە لە (٥) ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (١٠) ملیۆن دیناری عێراقی زیاتر نەبێت.

تێبینی یاسایی:

هەموو هەو یاسایانەی کە لە پەرلەمانی عێراقی دەردەچن، دەبێت پەرلەمانی کوردستان بۆ کارپێکردنیان لە هەرێم دەنگی پێ بدات. هەرچەندە لەو ماوەیە پەرلەمان هەڵوەشاتەوە، بەڵام پرۆسەی سەرژمێری گشتگیر و نیشتمانی و فیدراڵییە.

Back to top button