سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی عێراق لە ئوردون دەکات
رۆژی شەممە 16ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز عومەر بەرزنجی باڵیۆزی عێراق لە شانشینی ئوردون کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هەروەها هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ئۆکتۆبەری رابردوو ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی عێراق لە ئوردون خواست لە ئەرک و کارەکانیدا.