ڕاوێژكاری دیوانی شاهانە: شاسەلمان پشتیوانی لە سەربەخۆیی كوردستان دەكات

خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی هەنگاوەكانی رووەو سەربەخۆی كوردستان لە ئێستادا باشتر هەڵدەنرێن, زەوینەسازی بۆ پرسی حیابوونەوەو سەربەخۆیی كوردستان بە بەراورد لەگەڵ رابردوو لەبارترن بەتایبەت دوای هێڕشەكانی داعش و كێشانەوەی سنورەكان بە خوێن لە لایەن پێشمەرگە, بۆ ئەم پرسە ڕاوێژكاری دیوانی شاهانەی سعوودی ئاشكرای كرد كە شا سەلمان، شای سعوودیە، جەخت لە پشتیوانیی خۆی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە.
عەبدوڵا بن عەبدولعەزیز بن محەمەد ئەلڕەبیعە، ڕاوێژكاری دیوانی شاهانەی سعوودیە، بە ڕۆژنامەی (عوكاز)ی وڵاتەكەی راگەیاندووە:” سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان و دیداری لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەردانێكی سەركەوتوو بووە و دوایین بارودۆخی ناوچەكە و شەڕی دوو ساڵی ڕابردووی هەرێمی كوردستان لە دژی تیرۆریستان و لەخۆوەگرتنی ملیۆنان ئاوارە تاوتوێ كراوە.

راوێژكارەكەی شا سەڵمان گوتوشیەتی:” كوردستان توانایەكی زۆری لە بوارەكانی ئابووری، ڕۆشنبیری، سیاسی و سەربازیدا هەیە كە وایكردووە ئێران و توركیا لە سێ دەیەی ڕابردوودا نەیانتوانیوە بەسەریدا زاڵ بن، ئەو توانایانە بۆ سەربەخۆیی كوردستان پشتیوانن و دەبنە هۆكارێك بۆ پاراستنی سەقامگیریی تەواو.

عەبدوڵا بن عەبدولعەزیز بن محەمەد ئەلڕەبیعە گوتوشیەتی:” كوردستان دەتوانێت بەرژەوەندییەكانی خۆی بە شێوەیەكی سەربەخۆ دابین بكات و سەرەڕای هەڕەشەی مەترسیدار “لەلایەن وڵاتانی دراوسێ”، بەڵام وەك ناوچەیەكی بەهێز بوونی دەبێت. ئەوەشی گوتووە: “شا سەلمان عەبدولعەزیز، جەخت لە پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ سەربەخۆیی كوردستان دووپات دەكاتەوە، لەپاڵ ویستی خۆی بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندیی سعوودیە لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە سەرجەم كاروبار و بوارەكاندا”.

Back to top button