قۆناغی دووەمی دابەش کردنی زەوی دەستپێدەکات و زیاتر لە 300 هەزار پارچە زەوی ئامادەکرا
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی دەکات، لە ئایندەیەکی نزیکدا هەر پارێزگایەک تیروپشک بۆ دابەشکردنی 10 هەزار پارچە زەوی دەکات، هەفتەی داهاتوو بەشێکی دیکەی ئەو ناوانەی وردبینییان بۆ کراوە، بە لیست ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێن.
سەربەست مەولود، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند ، “بەگوێرەی ئەو داتایانەی بەردەستن، ژمارەی ئەو زەوییانەی لە هەولێر دابەش دەکرێن لە نێوان 50 بۆ 70 هەزار پارچە زەوی دەبن، لە سلێمانی 50 بۆ 65 هەزار پارچە زەوی، دهۆکیش سەرووی 35 هەزار و پارێزگای هەڵەبجە 15 بۆ 20 هەزار پارچە زەوی”. بە کۆی گشتی زەوی بە زیاتر لە 300 هەزار کەس دەدرێت.