لە پەرلەمانی ئەوروپا گرووپی دۆستایەتی كوردستان كارا دەكرێت

بڕیارە گرووپی دۆستایەتی كوردستان لە پەرلەمانی ئەوروپا، European Friends of Kurdistan بە كۆمەڵێك ئامانج و گڕوتینی نوێوە كارا بكرێتەوە.

دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەرلەمانی ئەوروپا، رایگەیاند،” لەمیانەی سەردانێکی فەرمی ئەو کاتی بەڕێز (مەسرور بارزانی) بۆ پەرلەمانی ئەورووپا لە مانگی یازدەی ٢٠١٤ بەفەرمی لە پەرلەمانی ئەورووپا دەستبەکاربوونی ئەم گرووپەی ڕاگەیاند، کە گرووپی دۆستانی کوردستان لە پەرلەمانی ئەورووپا لە تەواوی فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی ئەورووپا پێکھاتبوو، کە 35 پەرلەمانتاری زۆرینەی وڵاتانی ئەورووپای لەخۆگرتبوو”.

دەشڵێت: “ئەو گرووپە وەک یەکەم گرووپی دۆستایەتی کورد لە ئەورووپا دامەزرا و لە ساڵانی جەنگی دژی دا*عش ڕۆڵی بەرچاوی گێڕا لە گەیاندنی ماف و داخوازییەکانی ھەرێمی کوردستان بە وڵاتانی ئەورووپا بەڵام بەهۆی سەرھەڵدانی کۆڕۆنا و دوای ئەوەش بەکۆتایھاتنی خولی پێشووی پەرلەمانی ئەورووپا، بۆ ماوەیەکی کاتی وەستان، ئێستا وەک نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەوڵدان بۆ دووبارە کاراکردنەوەی ئەو گرووپە.”

جەختیکردەوە: “کە ھەروەک چۆن گرووپی دۆستایەتی کوردستان وەک یەکەمین گرووپی لۆبی کورد دامەزرا و بووە پێشەنگی ئەو گرووپانەی کە دواتر پێکھێنران، ئاوھاش ئێستا ھەوڵدەدەن ئەو گرووپە بە کۆمەڵێ ئامانج و گڕوتینی نوێووە کارابکەنەوە و بۆ قۆناغێکی دیکەی ھەستیار و بەرگریکردن لە ماف و داخوازییەکانی ھەرێمی کوردستان ئامادە بکرێ”.

Back to top button