سبەی شاندی پارتی و یەكێتی سەردانی كۆمەڵ و یەكگرتوو دەكات
خواكوڕك
دوای كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكیتی بەسەرۆكایەتی بارزانی بۆ تاوتوێكردنی پرسی ریفراندۆم و پێكهێنانی شاندێك لە پارتی و یەكێتی بۆ سەردانی كردنی لایەنەكان بۆ تاوتوێكردنی ئەم پرسە بووە بڕیار, یاریدەدەرێكی سەرۆك بارزانی رایدەگەیەنێت :” سبەی شاندی هاوبەشی پارتی و یەكێتی سەردانی كۆمەڵ و یەكگرتووی ئیسلامی دەكەن”
هێمن هەورامی یاریدەدەری سەرۆك بارزانی لە تویتێكدا كە لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە، ئاشكرایكردووە، سبەی شاندی هاوبەشی پارتی و یەكێتی كاتژمێر 10:00ـی سەر لە بەیانی سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو دەكات.
هەروەها نووسیویەتی: هەمان شاند، كاتژمێر 01:00ی نیوەڕۆ سەردانی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی دەكەن, چاوەڕێ دەكرێت لە یەكگرتوو، سەلاحەدین بەهادین ئەمینداری یەكگرتوو و لە كۆمەڵیش عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی ئامادەی كۆبوونەوەكان بن.