سێ بانکی دیکە دێنە نێو پرۆژەی هەژماری من
تیمی ‘هەژماری من’ پێشوازیی لە بڕیارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و کاری خێرا بۆ زیادکردنی سێ بانکی دیکەی ئەهلی لە نێو پرۆژەکەدا دەکات.
تیمی پرۆژەی ‘هەژماری من’ رایگەیاند: “پێشوازی لەو بڕیارەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین کە ئاماژە بە هاوکاریکردنی بانکە تایبەتەکان بۆ بابەتی بە بانکیکردنی مووچە دەکات کەوا لە بەرژەوەندی سەرجەم هاووڵاتییانە و ڕێگەخۆشکەرە بۆ ئەوەی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان تەواو گەشە بکات.
ئاماژەی بەوەش کرد “دوابەدوای ئەم نووسراوە، تیمی ‘هەژماری من’ کارەکانی خێرا دەکات بۆ ئەوەی سێ بانکی دیکەی ئەهلی لە پاڵ ئەو بانکە حکومەتی و ئەهلییانەی دیکە، بێنە ناو پرۆژەکە و باشترین خزمەتگوزاری پێشکەشی هاووڵاتییان بکەن.”