كێشە تەكنیكییەكانی سەرژمێری چارەسەر كرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی 11ی 2024، سیروان محەمەد بریكاری وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێم و سەرۆكی ژووری عەمەلیاتی سەرژمێریی لە هەرێمی كوردستان رای گەیاند، پرۆسەی سەرژمێری لە 17ـی ئەم مانگەوە دەستی پێ كردووە و بۆ تۆماركردنی خێزانەكان، هەوڵمان داوە زۆربەی ئەو خێزانانەی كە لە یەكەكانی نیشتەجێبوونن، تۆمار بكەین بە شێوەیەكی ڕاست و دروست.

زیاتر گوتی، پرۆسەكە بەرەو قۆناغی دووەم دەڕوات، لە هەرێمی كوردستان توانیمان نزیكەی %90ـی خێزانەكان تۆمار بكەین، دوێنێ و پێرێ كێشەی تەكنیكی زۆر هەبوو لە تابلێتەكان، بەهۆی وشەی بەكارهێنەر، لەگەڵ ئەوەی كە پێویستە هەبێت لەسەر تابلێتەكان كێشەی تێدابوو، توانیمان ئەو گرفتە لەگەڵ بەغدا چارە بكەین، بەڵام بەهۆی ئەو گرفتە هەندێك خێزان ناویان تۆمار نەكراوە.

باسی لەوەش كرد، ئەمڕۆ و سبەینێ سەرژمێرییەكە درێژەی پێ دەدرێت و تۆماركردنەكان بەردەوام دەبن، بژمێرەكان لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان دووبارە سەردانی خێزانەكان دەكەن، تا هەر كێشەیەك لە هەر ئەندامێكی خێزانێك ڕووی دابێت لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا، چاك بكرێتەوە و داتاكان تەواو بكرێت.

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممه پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەستی پێ كرد و تا سبەینێ پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.

Back to top button