فۆرمی راپرسییەكەی سەربەخۆیی تەنیا یەك پرسیار لە خۆدەگرێت
خواكوڕك
دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتییدا بڕیار لەسەر ئەنجامدانی راپرسی بۆ سەربەخۆیی درا, ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی رایدەگەیەنێت, سبەی دانووستان لەگەڵ لایەنەكانی هەرێم دەستپێدەكات و ئەوی دیكەشیان لە داهاتوویەكی نزیكدا سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان دانووستان دەسپێدەكات، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە فۆرمی راپرسییەكە كراوە.
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە كوردستان 24 راگەیاندووە، لە كۆبوونەوەكەدا وتوێژی زۆر لە بارەی ئالیەتی ئەنجامدانی راپرسییەكە كراوە و هەردوولا جەختیان لەسەر ئەوە كردووەتەوە، كە پرۆسەكە ئاڵۆز نییە و پێویستی بە بڕیاری پەرلەمان و یاسای تایبەت نییە و دەكرێت حكومەت بڕیار لە سەر ئەنجامدانی راپرسییەكە بدات.
ئەو ئەندامەی مەكتبەی سیاسی پارتی گوتوشیەتی: شێوازەكەی ئاسانە و پرسیارێكی تایبەت بە سەربەخۆیی دەگرێتە خۆی.